تەواو؛ داڤیدێ ئانچێلۆتی گرێبەست لەگەڵ یانەیەکی گەورە واژۆ دەکات
یەکەم ئەرکی راهێنەرایەتی داڤیدێ ئانچێلۆتی..

یاریگا –
داڤیدێ ئانچێلۆتی، کوڕی کارلۆ ئانچێلۆتی لەگەڵ بۆتافۆگۆی بەڕازیلی گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی.
رۆژنامەی گڵۆبۆ بڵاویکردووەتەوە، داڤیدێ ئانچێلۆتی لەگەڵ یانەی بۆتافۆگۆی بەڕازیلی گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی و گرێبەستی لەگەڵ یانەکە واژۆکردووە، بۆتافۆگۆ دەبێتە یەکەم یانە، کە داڤیدێ راهێنەرایەتی بکات.
رۆژنامە بەڕازیلییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، دوێنێ یەکشەممە 6ـی تەمموز، هەردوولا رێککەوتنی کۆتاییان کردووە و راهێنەرە 35 ساڵانییەکە لەچەند رۆژی داهاتوو گەشتی ریۆ دێ جانێرۆ دەکات و لەم هەفتەیە لەگەڵ یانەکە دەستبەکار دەبێت.
Botafogo acerta a contratação de Davide Ancelotti
Treinador italiano é esperado no Rio de Janeiro nos próximos dias ➡️ https://t.co/3SXSJKWaje pic.twitter.com/LFqommvHhT
— ge (@geglobo) July 7, 2025
داڤیدێ لە 2012 وە لەگەڵ کارلۆ ئانچێلۆتی باوکی وەک یاریدەدەر لە یانەکانی بایرن میونشن، ناپۆلی، ئێڤەرتن، ریال مەدرید و هەڵبژاردەی بەڕازیل کاری کردووە.
بۆتافۆگۆ پاش دۆڕانی بە پاڵمێراس لە قۆناخی شازدەی جامی جیهانی یانەکان، رێناتۆ پایڤای پۆرتوگالی لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەکەی دوورخستەوە.
داڤیدێ ئانچێلۆتی دەبێتە حەوتەم راهێنەر لە 2021ـەوە راهێنەرایەتی بۆتافۆگۆ بکات و یانەکە شەش مانگ جارێک راهێنەرێکی گۆڕیووە و لویس کاسترۆی پۆرتوگالی تاکە راهێنەرە لەو ماوەیەدا بۆ ماوەی ساڵێک لە پۆستەکەی ماوەتەوە.