دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ یۆكێرێش ئارسیناڵی دەوێت و تۆتنهام ئامانجەكەی دیارییدەكات
دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان

یاریگا –
مێركاتۆی هاوینەی ئارسیناڵ گەرمە، تۆتنهام ئەستێرەیەكی پرێمەرلیگی دەوێت و ئۆسیمین دەیەوێت لە توركیا بمێنێتەوە.
ئارسیناڵ گفوگۆكانی لەگەڵ چێڵسی بۆ گواستنەوەی نۆنی مادیوكی دەستپێكردووە و بلووز پێشبینی دەكات 50 ملیۆن پاوەندی لە فرۆشتنی دەستبكەوێت – تێلیگراف.
تۆتنهام لە هەوڵەكانی بۆ گواستنەوەی محەمەد قودوس یاریزانی وێستهام بەردەوامە، دوای ئەوەی یەكەم ئۆفەر بە بەهای 50 ملیۆن پاوەند رەتكرایەوە – سكای سپۆرتس.
ڤیكتۆر یۆكێرێش ئامادەیە لە بڕی 2 ملیۆن پاوەندی مووچەكەی خۆی لەگەڵ سپۆرتینگ خۆشبێت، بۆ ئەوەی یارمەتیبدات پەیوەندی بە ئارسیناڵەوە بكات – ریكۆرد.
ئارسیناڵ هەوڵی گواستنەوەی بێنیامین شێشكۆی دەدا، بەڵام لایپزیگ بۆ دەستبەرداربوون لە هێرشبەرەكەی داوای 86 ملیۆن پاوەندی دەكرد بەوەش گەنەرز لە گرێبەستەكە پاشەكشەی كرد – سكای سپۆرتس.
بۆڕووسیا دۆرتموند دەیەوێت وەرزێكی دیكەش بە خواستن كارنێی چوكوێمێكا بگوازێتەوە یانەكەی – تۆک سپۆرت.
چێڵسی پێوویستە بە بەهای 60 ملیۆن پاوەند یاریزان بفرۆشێت تاوەكو بتوانێت گرێبەستە نوێیەكانی بۆ چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو تۆمار بكات – تایمز.
كریستاڵ پاڵاس نزیكە لەوەی بە بەهای دوو ملیۆن پاوەند بۆرنا سۆسا یاریزانی ئەیاكس بگوازێتەوە ریزەكانی یانەكەی – ئاتلێتیک.
سبەی سێشەممە دامیۆن داونز هێرشبەری یانەی كۆڵن پشكنینی پزیشكی لەگەڵ ساوسامتن دەكات – فلۆریان پلێتنبێرگ.
رۆما ئارەزووی گواستنەوەی مات ئۆرێلی یاریزانی دانیماركی یانەی برایتنی ئینگلیزی دەكات – گازێتا دێلۆ سپۆرت.
ڤیكتۆر ئۆسیمین هێرشبەری نایجێری ئامادەیە پەیوەندی بە گاڵاتاسارایەوە بكات كە وەرزی رابردوو یاریی بۆ ئەو یانەیە دەكرد، بەڵام یانە توركیەكە دەبێت 65 ملیۆن پاوەند بە ناپۆلی بدات چونكە یانە ئیتاڵیەكە ئامادە نییە بە كەمتر لەو نرخە دەستبەرداری یاریزانەكەی ببێت – كۆرێری دێلۆ سپۆرت.
ئێدریسا گێی گرێبەستەكەی لەگەڵ ئێڤەرتن تاوەكو 2027 نوێ دەكاتەوە – فابریزیۆ رۆمانۆ.