
یاریگا –
ماسیمیلیانۆ ئالێگری هۆشداریی توند بە یاریزانەکانی ئەیسی میلان دەدات و لە ئەگەری پابەندنەبوونیان، دووچاری سزای راهینەرەکەیان دەبنەوە.
ئالیگری لە کۆتاییەکانی مانگی مایۆی ئەمساڵ دوای 11 ساڵ دوورکەوتنەوە لە میلان، جارێکیتر پۆستی راهێنەرایەتی رۆسۆنێری وەرگرتەوە ئەوەش دوای تەنها یەک رۆژ لە دوورخستنەوەی سێرجیۆ کۆنسێساوی پۆرتوگالی لە پۆستەکەی.
ماسیمیلیانۆ کە لە ماوەی نێوان 2010-2014 میلانی بەڕێوەدەبرد، بە گەڕانەوەی بۆ ماڵەکەی پێشووی چەند رێکارێکی توندی گرتووەتەبەر کە رۆژنامەی لاکازێتای ئیتاڵی بەشێکی ئاشکراکردووە.
لە دیارترین ئەو هۆشدارییانەی ئالێگری بە یاریزانەکانی داوە؛
- بەکارهێنانی مۆبایل لە کۆبوونەوە، کاتی ژەمەخواردنەکان و ژووری خۆگۆرینەکان قەدەخەیە
- هیچ یاریزانێک بۆی نییە دوابکەوێت، گەرنا لە پێکهاتە دووردەخرێتەوە
- یاریزانەکان دەبێ جاودێری کێشی خۆیان بکەن، ئەوە و هەروەها قاوەڵتی و نانی نیوەڕۆش دەبێت لە شوێنی راهێنانەکان بخورێت
🚨 AC Milan manager Massimiliano Allegri has set rules for his new team:
• No phones at meetings, meals or locker room
• No lateness or player will be dropped
• Players must watch their weight and must eat breakfast and lunch at the training ground.
(Source:… pic.twitter.com/u9NNSz8F2d
— Transfer News Live (@DeadlineDayLive) July 6, 2025
راهێنەرە 57 ساڵیەکە لە ماوەی 4 ساڵی راهێنەرایەتی لەگەڵ ئەیسی میلان دوو نازناوی بردەوە. سێریائەی وەرزی 2011-2012 و جامی سوپەری ئیتاڵیا لە 2011.