بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ ئامانجێکی بارسێلۆنا بەشێک لە پشکنینە پزیشکیەکانی بەسەرکەوتووی تێپەڕاند

Yariga App

یاریگا –

یانەی بارسێلۆنا نزیکە لە بەرفەرمی راگەیاندنی یاریزانێکی نوێ بۆ ریزەکانی.

بارسێلۆنا لەم هاوینە تا ئێستا یەک گرێبەستی ئەنجامداوە ئەویش خوان گارسیای گۆڵپارێزی ئیسپانیۆل بوو بوو بە بڕی 25 ملیۆن یۆرۆ.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ کە تازە لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی X بڵاویکردووەتەوە، روونی بەرداخچی یەکەمین قۆناخی پشکنینە پزیشکیەکانی بەسەرکەوتووی تێپەڕاندووە بۆ پەیوەندیکردنی بە بلاوگاراناوە.

رۆمانۆ ئاشکرای کردووە یانە کاتالوونیەکە بە بڕی تەنها 2 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ یانەی کۆپێنهاگنی دانیمارکی رێککەوتن دەکات بۆ گواستنەوەی یاریزانە 19 ساڵییەکە کە لە باڵی راست یاریی دەکات.

هەر لە درێژەی زانیارییەکانی ئەو رۆژنامەنووسەدا هاتووە کە بارسا رێککەوتنی زارەکیی کردووە و هەفتەی داهاتوو قۆناخی هەنگاوی فەرمییە بۆ تەواوکردنی پرۆسەی گواستنەوەی یاریزانە سویدیەکە.

بەرداخچی لە کوێت و لە دایک و باوکێکی ئەرمەنی ئاشووری لەدایکبووە. بەڵام بۆ هەڵبژاردەی 17 و 21 ساڵانی سوید یاریی کردووە. لەسەر ئاستی یانەش لەوەتەی 2021 درێسی کۆپێنهاگنی دانیمارکی دەپۆشێت.

چاوەڕواننەکراو؛ بارسێلۆنا گفتوگۆی راستەوخۆی کردووە بۆ گواستنەوەی یاریزانێکی خەلیجی

بابەتی زیاتر

Back to top button