بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

هەڵوێستی نوێی یۆکێرێش لەبارەی نزیکبوونەوەی سپۆرتینگ و ئارسیناڵ

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ سەرچاوە باوەڕپێکراوەکانی ئەوروپا جەختیان لە نزیکبوونەوەی تەواوەتی نێوان سپۆرتینگ و ئارسیناڵ کردەوە لەسەر گواستنەوەی ڤیکتۆر یۆکێرێش لە یانە پۆرتوگالیەکەوە بۆ هاوتا لەندەنیەکەی.

کەناڵی CNNـی پۆرتوگاڵی ئاشکرایکردووە، رۆژی یەکشەممە جارێکی دیکە ئارسیناڵ و سپۆرتینگ لیسبۆن کۆدەبنەوە و هەردوولا لە رێککەوتنی کۆتایی لەبارەی ڤیکتۆر یۆکێرێش نزیکن، هێرشبەرە 27 ساڵانەکە بەرامبەر 80 ملیۆن یۆرۆ دەبێتە یاریزانی گەنەرز.

تەواو؛ نرخ و کاتی واژۆکردنی گرێبەستی یۆکێرێش لەگەڵ ئارسیناڵ ئاشکرابوو

بەگوێرەی نوێترین زانیاریی کە فابریزۆ رۆمانۆیش بڵاویکردووەتەوە، لەپێناو پەیوەندیکردن بە ئارسیناڵ و ئاسانکاریی کردن بۆ گەیشتنی هەردوو یانە بە رێککەوتن، قایل بووە دەستبەرداری 2 ملیۆن لە مووچەکەی بێت.

لە زانیارییەکەدا ئەوەش هاتووە کە سپۆرتینگ هێشتا پێداگرە لەسەر نرخێک زیاتر لەوەی کە ئارسیناڵ پێشکەشی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button