ئه‌ڵمانیاگرنگترین

فەرمی؛ بایرن میونشن وردەکاری پێکانە سەختەکەی جەمال موسیالای راگەیاند

ماوەیەکی زۆر دووردەکەوێتەوە..

Yariga App

یاریگا –

قاچی جەمال موسیالا، هێرشبەری ئەڵمانی بەسەختی تووشی پێکان بووە و ماوەیەکی زۆر دووردەکەوێتەوە.

ماڵپەڕی فەرمی بایرن میونشن بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ پشکنینی پزیشکی بۆ جەمال موسیالا کراوە، دەرکەوتووە ئێسکی تەڵەزمەی شکاوە و پاژنەی پێیشی دەرچووە، ئەمڕۆ یەکشەممە، لە ئۆرلاندۆوە بەرەو میونشن گەشتی کردووە و بەمزووانە نەشتەرگەری بۆ دەکرێت.

شکانی ئێسکی تەڵەزمە

ماکس ئێبڕەڵ، بەڕێوبەری وەرزشی بایرن میونشن ئاشکرایکرد پێکانەکەی جەمال موسیالا زۆر سەختە و ماوەیەکی زۆر دادەبڕێت.

ئەم پێکانە سەختە، کە دەبێتە دابڕان بۆ ماوەیەکی زۆر، شۆکێکی گەورەیە بۆ هەمووان و خودی جەمال موسیالاش، گورزێکی گەورەیە بەر بایرن میونشن کەوتووە.

هەمووان دەزانن جەمال چەند گرنگە بۆ تیپەکە و چ کاریگەرییەک لەسەر هێڵی پێشەوە دروست دەکات، جیا لەوەش لەلایەنی مرۆییشەوە زیانێکی گەورە و تاڵە، جەمال بەمدواییە لەپێکان گەڕاوەتەوە بەڵام ئێستا دەبێت ماوەیەکی درێژ دووربکەوێتەوە.

دوێنێ شەممە 5ـی تەمموزن، لە یارییەکانی قۆناخی چارەکی کۆتایی جامی جیهانی یانەکان بایرن میونشن و پاریس سانجێرمان رووبەڕووبوونەوە، پاریس 2-0 یارییەکەی بردەوە و خۆی گەیاندە قۆناخی پێشکۆتایی.

بەڵام لە دواساتەکانی گێمی یەکەم بەهۆی بەریەککەوتنێکی تووندی جیانلویجی دۆناروما، گۆڵپارێزی پاریس لەگەڵ جەمال موسیالا، ئەستێرە ئەڵمانییەکە تووشی پێکانێکی سەخت بوو.

ڤیدیۆ؛ جەمال موسیالا تووشی پێکانێکی مەترسیدار بوو

بابەتی زیاتر

Back to top button