ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ نرخ و کاتی واژۆکردنی گرێبەستی یۆکێرێش لەگەڵ ئارسیناڵ ئاشکرابوو

Yariga App

یاریگا –

یەکشەممە یۆکێرێش بەرامبەر 80 ملیۆن یۆرۆ دەچێتە ئارسیناڵ، بەڵام 15 ملیۆن یۆرۆی بەگوێرەی ئاست و دەستکەوتەکانی هێرشبەرە سویدییەکە بە سپۆرتینگ دەدرێت.

کەناڵی CNNـی پۆرتوگاڵی ئاشکرایکردووە، رۆژی یەکشەممە جارێکی دیکە ئارسیناڵ و سپۆرتینگ لیسبۆن کۆدەبنەوە و هەردوولا لە رێککەوتنی کۆتایی لەبارەی ڤیکتۆر یۆکێرێش نزیکن، هێرشبەرە 27 ساڵانەکە بەرامبەر 80 ملیۆن یۆرۆ دەبێتە یاریزانی گەنەرز.

کەناڵە پۆرتوگاڵییەکە راشیگەیاندووە، ئارسیناڵ و سپۆرتینگ لەسەر زۆربەی وردەکارییەکان رێککەوتوون و یۆکێرێش رووناوکی سەوزی بۆ پەیوەندیکردنی بە یانە لەندەنییەکە هەڵکردووە، نرخی گرێبەستەکەی 80 ملیۆن یۆرۆ دەبێت، کە 15 ملیۆن یۆرۆی بەگوێرەی ماوەی یاریکردن و ئاست و دەستکەوتەکانی دەبێت، 5 ملیۆن یۆرۆی بەگوێرەی ماوەی یاریکردنی لە یانە ئینگلیزییەکە دەبێت، بەڵام 10 ملیۆن یۆرۆیەکەی دیکە بەگوێرەی بەدەستهێنانی خەڵاتی باڵۆن دۆر و چامپیۆنزلیگ دەدرێت.

یۆکێرێش لە ستۆکهۆڵمە و ئامادە نییە جارێکی دیکە بگەڕێتەوە راهێنانەکانی سپۆرتینگ لیسبۆن، کە سبەی یانە پۆرتوگاڵییەکە دەست بە مەشق و راهێنانەکانی دەکاتەوە و مۆڵەتی بە هێرشبەرە سویدییەکە داوە تاوەکو رۆژی هەینی نەگەڕێتەوە راهێنانەکانی یانەکە.

تۆڕی وەرزشی ئاتلێتیک ئاشکرایکردووە، یۆکێریش لەسەر بەندە کەسییەکانی لەگەڵ ئارسیناڵ رێککەوتووە و بۆ ماوەی پێنج ساڵ درێسی یانە لەندەنییەکە دەپۆشێت، کە میکێل ئارتێتا قسەی لەگەڵ ئەو یاریزانە کردووە و باسی پلانەکانی یانەکەی بۆ کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button