ئیسپانیافه‌ره‌نسا

ریاڵ مەدرید کاماڤینگا و پارە پێشکەش دەکات لە پێناو ئەستێرەیەکی پاریس

Yariga App

یانەی ریاڵ مەدرید دەیەوێت تواناکانی ڤیتینهای ئەستێرەی پاریس بەدەست بهێنێت و بۆ ئەو مەبەستەش ئامادەیە بڕە پارەیەکی خەیاڵی بدات.

بەگوێرەی  دیفێنسا سێنتراڵ لۆس بلانکۆس هێشتا بەنیازی ناوەڕاستکارێکدا دەگەڕێت و ئاستە بەرزەکەی ڤیتینها، ئەو یاریزانەی کردووەتە ئامانجی یەکەمیان. بەڵام بەهۆی خراپی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ پاریس دەزانن نرخی هەرزان نابێت. ئەمە جگە لەوەی تاوەکو 2029 گرێبەستی هەیە لەگەڵ پاریس،

Vitinha and Real Madrid players celebrating Kylian Mbappé's goal.

هەر بۆیە، مێرەنگی ئامادەیە بڕی 100 ملیۆن یۆرۆ بداتە پاریس، وە ئەگەر بیانەوێت ئەوا ئیدواردۆ کاماڤینگا دەخەنە بری بەشێک لە پارەکە.

لە رابردوودا، پاریس خوازیارێکی گەورەی کاماڤینگا بوون بەڵام سەرەنجام ئەو یانەیەی رەتکردەوە لەپێناو ریاڵ مەدرید. ئێستا ناوەڕاستکارە فەڕەنسییەکە بەهۆی دابەزینی ئاست و پێکانەوە دەناڵێنێت و پێناچێت لەم وەرزەدا لە پێکهاتەی سەرەکی مەدرید جێگەی ببێتەوە.

ڤیتینها لەم وەرزەدا یەکێکە لە پاڵێوراوەکان بۆ بردنەوەی باڵۆن دۆر پاش بەدەستهێنانی خولی فەڕەنسی، چامپیۆنزلیگ، جامی فەڕەنسا و هەروەها بردنەوەی خولی نەتەوەکانی ئەورووپا لەگەڵ پۆرتوگال. هاوکات لە قۆناغی پێش کۆتای جامی جیهانی یانەکان رووبەرووی ریاڵ مەدرید دەبنەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button