ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ ئارسیناڵ و یۆکێرێش لەسەر هەموو شتێک رێککەوتن

Yariga App

یاریگا –

یۆکێرێش خۆی یەکلایی کردەوە و لەگەڵ ئارسیناڵ لەسەر بەندە کەسییەکانی رێککەوتووە، بۆ ماوەی پێنج ساڵ پەیوەندی بە ریزەکانی یانە لەندەنییەکە دەکات و ئەم بڕیارەشی بە سپۆرتینگ لیسبۆن راگەیاندووە.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنووسی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، ئارسیناڵ و ڤیکتۆر یۆکێرێش هێرشبەری سپۆرتینگ لیسبۆنی پۆرتوگالی لەسەر بەندە کەسییەکانی رێککەوتن، هێرشبەرە 27 ساڵانەکە بە یانەکەی راگەیاندووە ئەو تەنیا دەیەوێت بچێتە ئارسیناڵ و بۆ ماوەی پێنج ساڵ گرێبەست لەگەڵ گەنەرز واژۆ دەکات.

دەیڤد ئۆرنشتاین رۆژنامەنووسی بەریتانی ئاشکرایکردووە، گفتوگۆیەکانی نێوان ئارسیناڵ و سپۆرتینگ لیسبۆن بەرەو پێشەوە چوون و دانوستاندنەکان گەیشتووەتە قۆناخی کۆتایی، هەردوولا نزیکن لەبارەی هێرشبەرە سویدییەکە رێکبکەون، یۆکێرێش بە یانەکەی گوتووە جگە لە ئارسیناڵ بیر لە هیچ بژاردەیەکی دیکە ناکاتەوە، کە ئەو هێرشبەرە سویدییە لە یانەکەی یاخی بووە و سبەی ناچێتەوە راهێنانەکانی یانەکەی.

پێشتر ماڵپەڕی CaughtOffsideـی بەریتانی ئاشکرایکردبوو، میکێل ئارتێتا راهێنەری ئارسیناڵ خۆی پەیوەندی بە یۆکێرێش کردووە و گفتوگۆیان لەبارەی پلانی وەرزی داهاتووی گەنەرز کردووە، ئەمەش زیاتر هێرشبەرە سویدییەکەی تامەزرۆ کردووە بۆ ئەوەی بچێتە ریزی یانە لەندەنییەکە، کە ئێستا ئەو هێرشبەرە 27 ساڵانە لە ستۆکهۆڵمە و چاوەڕێی یەکلایی کردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ ئارسیناڵ دەکات.

یۆکێرێش تاوەکو هاوینی 2028 گرێبەستی لەگەڵ سپۆرتینگ ماوە، کە لە دوو وەرزی رابردوو لەگەڵ یانەکەی لە 102 یاری 97 گۆڵی کردووە.

دوایین پەرەسەندن؛ یۆکێرێش لە یانەکەی یاخی دەبێت و ئەم هەفتەیە چارەنووسی یەکلایی دەبێتەوە

بابەتی زیاتر

Back to top button