ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئارسیناڵ بەفەرمی گرێبەستە گەورەکەی راگەیاند

Yariga App

یاریگا –

ئارسیناڵ بەفەرمی گرێبەستی مارتن زوبیمێندی ناوەڕاستکاری ریال سۆسیدادی راگەیاند.

یانەی ئارسیانڵی ئینگلیزی بەفەرمی گواستنەوەی مارتن زوبیمێندی ناوەڕاستکاری ئیسپانی لە یانەی ریال سۆسیدادەوە بۆ ریزەکانی راگەیاند، کە بە 60 ملیۆن یۆرۆ گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە ئیسپانییەکە هەڵوەشاندەوە و روویکردە ریزەکانی گەنەرز.

مارتن زوبیمێندی لە ئارسیناڵ درێسی ژمارە 36 دەپۆشێت و هاوشانی داڤید رایا و میکێل مێرینۆ دەبێتە سێیەم یاریزانی ئیسپانی وەرزی داهاتوو لە یانە لەندەنییەکە یاریی بکات، کە پێشتر لەگەڵ مێرینۆ لە ریال سۆسیداد یارییان کردووە.

مارتن زوبیمێندی دوای کیپا دەبێتە دووەمین گرێبەستی ئەم هاوینەی ئارسیناڵ، کە ئەو گۆڵپارێزە ئیسپانییەش بە 5 ملیۆن پاوەند گرێبەستەکەی لەگەڵ بلووز هەڵوەشاندەوە و پەیوەندی بە ریزەکانی گەنەرز کرد.

زوبیمێندی لە لاوانی ریال سۆسیداد پێگەیشتووە و لەوەتەی ساڵی 2020 لە تیپی یەکەمی یانە ئیسپانییەکە یاریی دەکات و 236 یاری بە درێسی یانەکە کردووە، 10 گۆڵ و 9 ئەسیستی بە درێسی یانە باسکییەکە کرد.

ناوەڕاستکارە 26 ساڵانەکە وەرزی رابردوو بەشداریی 48 یاریی یانەکەی کرد و 2 گۆڵ و 2 ئەسیستی کرد، بە درێسی هەڵبژاردەی ئیسپانیاش لە 19 یاریی نێودەوڵەتی دوو گۆڵی کردووە، کە جگە لە ئارسیناڵ یانەکانی لیڤەرپوول و ریال مەدریدیش چاویان لە گواستنەوەی ئەو یاریزانەیە.

undefined

undefined

undefined

Martin Zubimendi at the Sobha Realty Training Centre

بابەتی زیاتر

Back to top button