ئیسپانیاگرنگترینمۆندیالی یانەکان

بۆچی پاسی ریال مەدرید دوای یارییەکەی بۆڕووسیا دۆرتموند، ئێمباپێی بەجێهێشتووە؟

Yariga App

یاریگا –

دوای یاریی بەرامبەر بۆڕووسیا دۆرتموند، پاسی یانەی ریال مەدرید ئێمباپێی لە یاریگا بەجێهێشتووە، هێرشبەرە فەڕەنسییەکە نزیکەی کاتژمێرێک لە یاریگا ماوەتەوە.

رۆژنامەی مارکا ـی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، دوای یاریی بەرامبەر بۆڕووسیا دۆرتموند کە ریال مەدرید 3-2 یارییەکەی بردەوە و پەڕییەوە قۆناخی پێش کۆتایی مۆندیالی یانەکان، پشکنینی ماددە قەدەخەکراوەکان و وزەبەخشەکان بۆ کیلیان ئێمباپێ کرا، بۆیە هێرشبەرە فەڕەنسییەکە 58 خولەک دوای شاندی یانەکەی ئینجا یاریگای مێتلایفی بەجێهێشت.

ئێمباپێ کە لەو یارییە وەکو یاریزانی یەدەک بەشداریی کرد و گۆڵێکیشی کرد، دوای تەواوبوونی پشکنینەکانی ئینجا یاریگای بەجێهێشت و بەرەو مەیامی گەڕایەوە کە کەمپی مانەوەی ریال مەدریدی لێیە.

رۆژی چوارشەممە کاتژمێر 22:00 بە کاتی هەولێر، ریال مەدریدی ئیسپانی و پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی لە قۆناخی پێش کۆتایی مۆندیالی یانەکەن بەیەک دەگەن، براوەی ئەو یارییە لە یاریی کۆتایی رووبەڕووی براوەی چێڵسی ئینگلیزی و فلومینێنسی بەڕازیلی دەبێتەوە.

مبابي يحيي وسائل الإعلام بعد اجتيازه اختبار المخدرات.

بابەتی زیاتر

Back to top button