گرنگترینمۆندیالی یانەکان

هیچ یانەیەک لە مۆندیالی یانەکان هێندەی ریال مەدرید پارەی دەست نەکەوتووە

ئەگەر لۆس بلانکۆس ببێتە پاڵەوان 133 ملیۆن یۆرۆ بەدەست دەهێنێت

Yariga App

یاریگا –

هیچ یانەیەک لە مۆندیالی یانەکان هێندەی ریال مەدرید پارەی دەست نەکەوتووە، یانە ئیسپانییەکە تاکە یانەیە تاوەکو ئێستا لەو پاڵەوانێتییە زیاتر لە 72 ملیۆن یۆرۆی دەستکەوتووە.

رۆژنامەی مارکا ـی ئیسپانی خەڵاتە داراییەکانی چوار یانەکەی قۆناخی پێش کۆتایی مۆندیالی یانەکانی ئاشکراکردووە، کە ریال مەدرید و پاریس سانجێرمان و چێڵسی و فلومینێنسی گەیشتوونەتە ئەم قۆناخە، هەر چوار یانەکەی ئەم قۆناخە بەلایەنی کەم 50 ملیۆن یۆرۆیان دەستکەوتووە.

رۆژنامەی مارکا ئاشکرایکردووە، ریال مەدرید دوای گەیشتنی بە قۆناخی پێش کۆتایی خەڵاتە داراییەکانی گەیشتووتە 72.89 ملیۆن یۆرۆ، چێڵسی تاوەکو ئێستا 66.43 ملیۆن یۆرۆی بەدەستهێناوە، فلومینێنسی 52.32 ملیۆن یۆرۆی دەستکەوتووە و چێڵسیش بووەتە خاوەنی 50.83 ملیۆن یۆرۆ.

ئەو دوو یانەیەی دەگەنە یاریی کۆتایی 25.8 ملیۆن یۆرۆی دیکە بەدەست دەهێنن و ئەو یانەیەشی دەبێتە پاڵەوانی مۆندیالی یانەکان 34.3 ملیۆن یۆرۆی دیکە بەدەست دەهێنێت، بەمەش ئەگەر ریال مەدرید رۆژی یەکشەممەی داهاتوو جامی جیهانی یانەکان بەرز بکاتەوە ئەوا کۆی گشتی خەڵاتە داراییەکانی لە پاڵەوانێتییەکە دەگاتە 132.99 ملیۆن یۆرۆ.

جگە لەو چوار یانەیەی گەیشتوونەتە چوارگۆشەی زێڕین، یانەکانی بایرن میونشن و بۆڕووسیا دۆرتموند زیاتر لە 45 ملیۆن یۆرۆیان دەستکەوتووە کە لە قۆناخی چارەکی کۆتایی ماڵئاواییان کرد، مانچێستەر سیتی ئینگلیزی 42 ملیۆن یۆرۆ و پالمێراسی بەڕازیلی 34 ملیۆن یۆرۆیان دەستکەوتووە، ئینتەر میلانی ئیتاڵی 32 ملیۆن یۆرۆ و هیلالی سعوودیش زیاتر لە 29 ملیۆن یۆرۆ داهاتی بوو.

May be an image of ‎American football and ‎text that says "‎یاریی ناكُرين پیش گوتایی یی جامی جیهانی يانهكان PARIS GE有M为 SAINT 22:00 09/07/2025 中海政 پاریس سانجيرمان ريال الممدريد مهدريد B CLUBES មីន្កងង្តកនាម្ FIFA‎"‎‎

بابەتی زیاتر

Back to top button