مانچێستەر سیتی بۆ گواستنەوەی بەرگریکارەکەی ئینتەر رکابەری بارسێلۆنا دەکات

یاریگا –
مانچێستەر سیتی گفتوگۆی سەرەتایی لەگەڵ ئینتەرمیلان سەبارەت بە گواستنەوەی دێنزێل دومفریس دەست پێکردووە.
دومفریس لە چەند رۆژی رابردوودا بووەتە کەسایەتییەکی سەرەکی لە بازاڕی گواستنەوەی هاوینەدا. بەرگریکاری هۆڵەندیەکە، لەگەڵ ئینتەرمیلان تاوەکوو ساڵی 2028 گرێبەستی هەیە و بڕگەی ئازادکردنی 25 ملیۆن یۆرۆیە، بەڵام مەرجی ئازادکردنی تا 15ی تەمموز چالاکە، ئەمەش وایکردووە ببێتە ئامانجێکی سەرنجڕاکێش بۆ یانە گەورەکانی ئەوروپا کە دەیانەوێت پێگەی بەرگریکاری راستیان بەهێزتر بکەن.
ئەو یانەیەی زۆرترین ئارەزووی گواستنەوەی هەیە، مانچێستەر سیتییە. پێشتریش مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی ئاشکرای کردبوو کە بارسێلۆنا گرنگی پێدەدا، بەتایبەتی دوای ئاستێکی سەرسوڕهێنەری لە چامپیۆنزلیگ، کە تیایدا یاریزانە هۆڵەندییەکە دوو گۆڵی تۆمارکرد و سێ ئەسیستیشی کرد.
Manchester City have opened talks with Inter for Denzel Dumfries and are assessing his interest in the move. He has a €25m release clause expiring on 15 July, so City must act fast to secure the Netherlands international at this price.@Transfersdotcom👇🏼 https://t.co/ZLKMriXrBc
— Steve Kay (@stevek9KS1TV) July 5, 2025
بەڵام بەهۆی ئەو ئاستەنگی رێساکانی دارایی خاوێن لە پێشینە بارسێلۆنا لەم هاوینەدا بریتی بووە لە گواستنەوەی سەرەتا خوان گارسیا و دواتر یاریزانێکی باڵی چەپ، پێگەیەک کە بڕیار بوو نیکۆ ویلیامس پڕی بکاتەوە بەڵام لەم هەفتەیەدا درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ بلباو پشتڕاستکرایەوە. لە ئەنجامدا دومفریس ئێستا لە لیستی لە پێشینەکانی بارسێلۆنا بۆ گواستنەوەی هاوینە نیە و جول کۆندێ هەڵبژاردەی یەکەمی یانەکەیە لە بەرگری راستدا و بڕیارە وەرزی داهاتوو هیکتۆر فۆرت ببێتە شوێنگرەوەی بەرگریکارە فەڕەنسییەکە.
ئێستا دەگوترێت مان سیتی بە جیددی چاودێری دۆخی دومفریس دەکات. بەگوێڕەی زانیارییەکان، یانەکەی پێپ گواردیۆلا گفتوگۆی لەگەڵ ئینتەرمیلان لەسەر گواستنەوەی ئەو یاریزانە کردۆتەوە. هێشتا سیتی جێگرەوەیەکی باشی بۆ کایل وۆکەر لە بەرگری راستدا نەدۆزیوەتەوە. وۆکەر یاریزانێکی سەرەکی بوو لە سەرکەوتووترین وەرزەکانی گواردیۆلا لەگەڵ سیتی بەڵام ماوەیەک لە پلانەکانی تاهێنەری سیتی دوورخرایەوە، ئەمەش وایکرد وەرزی رابردوو بە خواستن بچێتە میلان و ئەم وەرزەش پەیوەندی بە بێرنلی بکات.