دوایین پەرەسەندن؛ یۆکێرێش لە یانەکەی یاخی دەبێت و ئەم هەفتەیە چارەنووسی یەکلایی دەبێتەوە
سبەی ناگەڕێتەوە مەشق و راهێنانەکانی سپۆرتینگ لیسبۆن

یاریگا –
یۆکێرێش لە یانەکەی یاخی دەبێت و ئامادە نییە بگەڕێتەوە راهێنانەکانی سپۆرتینگ لیسبۆن، ئەم هەفتەیە بۆ یەکلایی بوونەوەی چارەنووسی ئەو هێرشبەرە سویدییە یەکلایی کەرەوە دەبێت.
رۆژنامەی A BOLA ـی پۆرتوگاڵی ئاشکرایکردووە، گەرچی سبەی دووشەممە یانەی سپۆرتینگ لیسبۆنی پۆرتوگالی دەست بە ئامادەکارییەکانی بۆ وەرزی نوێ دەکات و یاریزانەکان دەگەڕێنەوە مەشق و راهێنانەکانی یانەکە، بەڵام ڤیکتۆر یۆکێرێش یاخی بووە و ناگەڕێتەوە راهێنانەکانی یانەکە.
Gyokeres tem autorização do Sporting para apresentar-se mais tarde no clube, apenas no próximo dia 11. 🦁🟢
A BOLA pode garantir que o sueco fica no último grupo de jogadores a iniciarem os trabalhos de pré-temporada, com Harder e Quenda. pic.twitter.com/A37G7KXXxg
— A BOLA (@abolapt) July 6, 2025
رۆژنامە پۆرتوگالییەکە ئاشکرایکردووە، سپۆرتینگ لیسبۆن مۆڵەتی بە یۆکێرێش داوە درەنگتر بگەڕێتەوە راهێنانەکانی یانەکە و ئەو هێرشبەرە سویدییە کە ئێستا لە ستۆکهۆڵمە و دەیەوێت چارەنووسی خۆی یەکلایی بکاتەوە، لەلایەن یانەکەی مۆڵەتی پێدراوە رۆژی هەینی (11ـی یۆلیۆ/تەممووزی 2025) پێنج درەنگتر پەیوەندی بە مەشقەکانی یانەکەی بکات.
یانە پۆرتوگالییەکە سوورە لەسەر ئەوەی بە کەمتر لە 80 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری یۆکێرێش نەبێت، لەکاتێکدا پێشتر ئارسیناڵ ئۆفەرێکی بە بڕی 70 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی یانە پۆرتوگالییەکە کردبوو، بەڵام هەرزوو رەتکرایەوە.
لەلایەکی دیکە، ماڵپەڕی CaughtOffsideـی بەریتانی ئاشکرایکردووە، میکێل ئارتێتا راهێنەری ئارسیناڵ خۆی پەیوەندی بە یۆکێرێش کردووە و گفتوگۆیان لەبارەی پلانی وەرزی داهاتووی گەنەرز کردووە، ئەمەش زیاتر هێرشبەرە سویدییەکەی تامەزرۆ کردووە بۆ ئەوەی بچێتە ریزی یانە لەندەنییەکە.
رۆژنامەی ریکۆردی پۆرتوگالی رایگەیاندووە، یۆکێرێش ئۆفەرێکی خەیاڵی یانەکانی هیلال و قادسیەی سعوودی رەتکردووەتەوە و سوورە لەسەر ئەوەی بچێتە پرێمەرلیگ و ئارسیناڵ نزیکترین یانەیە بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو درێسی بپۆشێت، کە ئەو هێرشبەرە 27 ساڵانە تاوەکو هاوینی 2028 گرێبەستی لەگەڵ سپۆرتینگ ماوە، کە لە دوو وەرزی رابردوو لەگەڵ یانەکەی لە 102 یاری 97 گۆڵی کردووە.