ئینتەر مەیامی لەسەر داوای مێسی هەنگاو بۆ گواستنەوەی ئەستێرەیەکی ئەرجەنتینی دەنێت

یاریگا –
ئینتەر مەیامی، لەسەر داوای لیۆ مێسی گرنگییەکی جددی بە گواستنەوەی رۆدریگۆ دی پاوڵ ناوەڕاستکاری ئاتلێتیکۆ مەدرید دەدات.
ئەم یاریزانە ئەرجەنتینییە تەمەن 30 ساڵە، تا مانگی حوزەیرانی 2026 گرێبەستی لەگەڵ ئاتلێتیکۆ هەیە، وەک ئامانجێکی سەرەکی لەلایەن یانە ئەمریکییەکەوە سەیر دەکرێت. بە گوێڕەی زانیارییەکانی رۆژنامەنووس مارکوس بێنیتۆ، یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی گواستنەوەی ئەو یاریزانە پەیوەندییە نزیکەکانی دی پاوڵە لەگەڵ لیۆنێل مێسی کە لەگەڵیدا نازناوی مۆندیالی 2022ی بەدەستهێنا. بەهێزکردنی تیپەکە لە دەوری مێسی ئامانجێکی روون بووە بۆ ئینتەر مەیامی، زیادکردنی کەسایەتییەکی تری کاریگەر لە هەڵبژاردەی ئەرجەنتین دەتوانێت یانەکە بەهێز بکات چ لەناو یاریگا و چ لە دەرەوەی یاریگا.
رەنگە گرنگیدانی ئینتەرمەیامی بەهۆی میسی بووبێت، راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان باس لەوە دەکەن یانەکە داوای پاڵەوانی مۆندیالەکەی کردووە، مەیامی ئامادەیە ئۆفەرێکی دارایی پێشکەشی یانە مەدریدییەکە بکات.
🚨 ¡Inter de Miami se interesa por Rodrigo De Paul!
👉 Jorge Mas, propietario gerente del club norteamericano, ya se ha puesto en contacto con su entorno.
🇦🇷 El argentino termina contrato con el Atleti en 2026.
ℹ️ @marcosbenito9 pic.twitter.com/O2gVacw4QH
— El Chiringuito TV (@elchiringuitotv) July 5, 2025
لەدوای گرنگی پێدانی یانە ئەمریکییەکە، رۆخی بلانکۆس نرخی ناوەراستکارەکەی ئاشکرا کرد و بۆ دەستبەردار بوونی 15 ملیۆن یۆرۆی دەوێت. دیێگۆ سیمیۆنی هێشتا بە یاریزانێکی گرنگ لە هێڵی ناوەڕاست دادەنێت و رەنگە یانە ئیسپانییەکە ئەگەر دۆخی دارایی لەبار بێت، بیر لە فرۆشتنی بکاتەوە.
بۆ ئێستا دانوستانەکان بەردەوامن. ئینتەر مەیامی هیواخوازە دی پاوڵ بگوازێتەوە، لە کاتێکدا یانەکەی بێکهام گەشبینە، بەڵام بڕیاری کۆتایی دەتوانێت پەیوەست بێت بە خودی یاریزانەکەوە. دی پاوڵ هێشتا لە ئەوروپا لە ئاستێکی بەرز یاری دەکات و رەنگە پێی باشتر بێت پێش مۆندیالی 2026 لە رکابەرییە ئەوڕوپیەکاندا بمێنێتەوە.