ئیسپانیاگرنگترین

فلیک بۆ تێرشتیگن: لە بارسێلۆنا بڕۆ، ئەگینا دەبێت لەسەر پەیژەکانی یاریگاکان دابنیشی

هەفتەی داهاتوو گۆڵپاریزە ئەڵمانییەکە دەگەڕێتەوە بارسێلۆنا

Yariga App

یاریگا –

هەفتەی داهاتوو کۆبوونەوەیەکی چاوەڕوانکراو لە نێوان تێرشتیگن و فلیک دەکرێت، یانەی بارسێلۆنا خۆی یەکلایی کردووەتەوە، بەڵام هێشتا گۆڵپارێزە ئەڵمانییەکە پێداگیری لەسەر مانەوەی دەکات.

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی لە ژمارەی ئەمڕۆ یەکشەممەیدا ئاشکرایکردووە، بارسێلۆنا رێکاری توند بەرامبەر مارک ئاندرێ تێرشتیگن گۆڵپارێزی یانەکەی دەگرێتە بەر، رۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو (13ـی یۆلیۆ/تەممووزی 2025) لە یەکەم رۆژی راهێنانەکانیان بۆ وەرزی نوێ، هانزی فلیک رووبەڕوو لەگەڵ شتیگن کۆدەبێتەوە.

Esta es la portada de SPORT de hoy domingo, 6 de julio de 2025

رۆژنامە ئیسپانییەکە ئاشکرایکردووە، هانزی فلیک بە ئاشکرا و راشکاوانە بە شتیگن دەڵێت، ئەو بەشێک نابێت لە پلانەکانی وەرزی داهاتووی، خوان گارسیا گۆڵپارێزی سەرەکی دەبێت و ڤۆسیچ چێزنیش گۆڵپارێزی دووەم دەبێت، کە بەمزووانە گرێبەستەکەی نوێدەکاتەوە، بارسێلۆنا بڕوایان وایە شتیگن بۆ یەدەکبوون دەست نادات.

بارسا ئامادەیە بێبەرامبەر دەستبەرداری شتیگن بێت، یان بە رەزامەندیی هەردوولا گرێبەستەکەی نێوانیان هەڵبوەشێننەوە، بەڵام ئەگەر شتیگن پێداگیری لەسەر مانەوەی بکات، ناوی لە لیستی یاریزانانی یارییەکان ناونووس ناکرێت، تەنانەت لە زۆربەی یارییەکان دەبێت لە پەیژەکانەوە سەیری یارییەکان بکات، نەوەک لەسەر کورسی یەدەک.

رۆژنامە کەتەلۆنییەکە راشیگەیاندووە، تێرشتیگن تاوەکو ئێستا هەڵوێستی فەرمی خۆی نەدرکاندووە و بەفەرمی لە بڕیارەکەی بارسا ئاگادار نەکراوەتەوە، بەڵام لەناو دەستەی راهێنەرانەوە ئەم بڕیارەی یانەکە بە شتیگن گوتراوە، گۆڵپارێزە ئەڵمانییەکەش سوورە لەسەر ئەوەی لە یانەکە بمێنێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button