گرنگترینمۆندیالی یانەکان

چابی ئاڵۆنسۆ باس لە رووبەڕووبوونەوەی پاریس سانجێرمان دەكات

Yariga App

یاریگا –

لێدوانەكانی چابی ئاڵۆنسۆ راهێنەری ئیسپانی یانەی ریال مەدرید دوای بردنەوەكەیان لە بۆڕووسیا دۆرتموند.

شەوی رابردوو ریال مەدرید و بۆڕووسیا دۆرتموند لە یاریگای مێتڵایڤ لە قۆناخی چارەكی كۆتایی جامی جیهانی یانەكان رووبەڕووی یەک بوونەوە و مەدرید یارییەكەی بە سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لێبردەوە، خۆی گەیاندە قۆناخی پێش كۆتایی.


لە دوای یارییەكە چابی ئاڵۆنسۆ گوتی:

تاوەكو خولەكی 80 یارییەكەمان كۆنترۆڵ كردبوو، لەگەڵ تۆپ و بە بێ تۆپ، دواتر لە ماوەیەكی كەمدا زۆر شت روویدا، ئەوەش دەبێت بۆ یارییەكانی داهاتوو یارمەتیدەرمان بێت.

بە گشتی یارییەكی باش و جێگیرمان كرد، پێوویست بوو زیاتر تۆپ لای خۆمان بهێڵینەوە، یاریزانە سەرەكی و یەدەكەكانیش یەكلایكەرەوە بوون.

چەند شتێک هەن پێوویستە باشتر ببین، ئەوانەش بە یارییكردنی بەردەوام باش دەبێت، پێوویستمان بە هەمووانە، وزەی هەموو یاریزانەكان.

یاریی بەرامبەر پاریس سانجێرمان نایاب دەبێت، وەک راهێنەر چانسی ئەوەم نەبووە بەرامبەریان یاریی بكەم، ئەوان پاڵەوانی ئەوروپان و دەبێت ئامادەكاری تەواو بكەین.

چاوەڕوان دەكرێت لە قۆناخی پێش كۆتاییدا ریال مەدرید رووبەڕووی پاریس سانجێرمان ببێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button