گرنگترینمۆندیالی یانەکان
بەپەلە؛ جۆر و ئاستی پێکانەکەی و ماوەی دوورکەوتنەوەی موسیالا راگەیەندرا

یاریگا –
سەرچاوەکان لە ئەڵمانیاوە جۆر و ئاستی پێکان و هاوکات ماوەی دوورکەوتنەی جەمال موسیالایان راگەیاند.
جەمال لە یاریی قۆناخی چارەکی کۆتایی مۆندیالی یانەکان بەرامبەر پاریس سانجێرمان تووشی پێکانێکی سەخت هات و بەناچاریی بردرایە دەرەوە.
بەگوێرەی تازەترین زانیاریی کە رۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانی سەرچاوەکەیەتی، موسیالا لە قولەپێی چەپیدا تووشی شکانی سەجت هاتووە. ئەوە و هەروەها چەند بەسەتەرەیەکی دیکەش لە قاچیدا.
رۆژنامەکە ماوەی دوورکەوتنەوەی ئەستێرە ئەڵمانییەکەی باڤارییەکانی ئاشکراکردووە و نووسیویەتی کە بۆ ماوەی 4-5 مانگ لە یاریگاکان دادەبڕێت.
🚨⚠️ Jamal Musiala has broken his left fibula and damaged several ligaments, reports BILD.
Musiala will likely be out for 4-5 months. pic.twitter.com/tF3twWzg31
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) July 5, 2025