ئینگلتەراگرنگترین

ئارتێتا کۆتا وادە بۆ بەرپرسانی ئارسیناڵ دیاریدەکات

Yariga App

یاریگا –

میکێل ئارتێتا چیتر لە چاوەروانی زیاتردا نامێنێتەوە و وادەیەک دەخاتە بەردەم کارگێڕی یانەکەی بۆ پلانەکانی گواستنەوە.

ئارسیناڵ سستیەکی زۆری پێوەدیارە لەم مێرکاتۆ گەرموگورەی هاوینەدا و تا ئێستا بەفەرمی یەک گواستنەوەی ئەنجامداوە ئەویش کیپا ئاریزابالایە لە یانەی چێڵسیەوە بە بڕی 5 ملیۆن پاوەند.

ئەمڕۆ 1ی تەمووز چ تایبەتمەندییەکی تێدابوو پەیوەست بە نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی یۆکێرێش؟

ئارتێتا بۆ پێگەی هێرشبەریی لە هەر پێگەیەکیتر زیاتر پێویستی بە هێنانی یاریزانێکی ئاستبەرزە. بۆ ئەو مەبەستەش تەواوی هەوڵەکانی خۆیان لە پلاندانان بۆ بینیامین شێشکۆی لایپزیگ و ڤیکتۆر یۆکێرێش لە سپۆرتینگ چڕکردەوە.

بەگوێرەی نوێترین زانیاریی کە تۆڕی هەواڵی سکای بڵاویکردووەتەوە، راهێنەرە ئیسپانییەکە کۆتا وادەی بۆ یانەکەی دیاریکردووە تا هەرچی زووە یۆکێرێشی سویدی بگوازنەوە.

سەرچاوەکە وادەکەی ئاشکراکردووە و نووسیویەتی ئارتێتا کەمتر لە تەنها دوو هەفتەی وەک کۆتا وادە خستووەتە بەردەم یانەکەی بۆ گواستنەوەی گۆڵکارەکەی سپۆرتینگ.

لای خودی یاریزانەکەوە، جۆرێک لە یاخیبوونی وەک هەڵوێست گرتووەتەبەر کە دەبێت دەستبەرداریبن تا ئەزموونێکی نوێ تاقیبکاتەوە. بەڵام یانەکەی ئامادەنین لەو بڕە پارەیە کە وەک مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی دیارییان کردووە، دەستبەرداری ببن.

تا دواجار لە سەرەتای ئەم مانگە زانیارییەکان ئاشکرایان کرد مەرجێک لە رێککەوتنی نێوان سپۆرتینگ و بریکاری یاریزانەکەدا هەیە کە ئەگەر هاتوو تا ئەو بەروارە رێگە بە رۆشتنی نەدەن، ئەوا لە داهاتوودا بە هەر نرخێک بیفرۆشن 10%ی بەهاکەی بۆ بریکارەکە دەڕوات.

ئەمڕۆ 1ی تەمووز چ تایبەتمەندییەکی تێدابوو پەیوەست بە نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی یۆکێرێش؟

بابەتی زیاتر

Back to top button