ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ ئارسیناڵ لەگەڵ یاریزانە دڵخوازەکەی رێککەوت

Yariga App

یاریگا –

ئارسیناڵ لەگەڵ نۆنی مادوێکی لەسەر بەندە کەسییەکانی رێککەوت و لەگەڵ چێڵسی لەگفتوگۆدایە بۆ ئەوەی ئەو یاریزانە 23 ساڵانە بگوازێتەوە ریزەکانی.

فلۆریان پلێتینبێرگ رۆژنامەنووسی ئەڵمانی لە کەناڵی سکای سپۆرتی ئەڵمانی ئاشکرایکردووە، ئارسیناڵ لەگەڵ نۆنی مادوێکی یاریزانی لاوی چێڵسی رێککەوتووە و ئەو یاریزانە 23 ساڵانە رووناکی سەوزی بۆ پەیوەندیکردنی بە ریزەکانی گەنەرز هەڵکردووە.

مادوێکی (23 ساڵان) ئێستا لە بۆرسەی یاریزانان بەهایەکەی 40 ملیۆن یۆرۆیە و تاوەکو هاوینی 2030 گرێبەستی لەگەڵ چێڵسی هەیە، کە سەرەتای ساڵی 2023 بەرامبەر 35 ملیۆن یۆرۆ لە ئایندهۆڤنی هۆڵەندییەوە پەیوەندی بە ریزەکانی بلووزەوە کرد.

مادوێکی وەرزی رابردوو لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان لە 45 یاری 11 گۆڵ و 5 ئەسیستی کرد، کە بە درێسی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا خاوەنی 7 یاریی نێودەوڵەتییە.

بابەتی زیاتر

Back to top button