فەرمی؛ چێڵسی گرێبەستێکی دیکەی راگەیاند

یاریگا –
بەشێوەیەکی فەرمی یانەی چێڵسی گواستنەوەی جێرێمی گیتێنز، هێرشبەری ئینگلیزی راگەیاند.
ماڵپەڕی فەرمی چێڵسی بڵاویکردووەتەوە، لەگەڵ بۆڕووسیا دۆرتموند گەیشتوونەتە رێککەوتنی کۆتایی و جێرێمی گیتێنز گرێبەستێکی درێژخایەنی لەگەڵ بلوز تاوەکو هاوینی 2032 واژۆکردووە.
Our newest Blue is here… 🤩 pic.twitter.com/QSrfqtzx3Y
— Chelsea FC (@ChelseaFC) July 5, 2025
بەهای گرێبەستەکە 52 ملیۆن پاوەندە، چێڵسی بڕی 48.5 ملیۆن پاوەند بە یانە ئەڵمانییەکە دەدات و 3.5 ملیۆن پاوەندی دیکەش وەک پاداشت بەگوێرەی ئاستی یاریزانەکە پێشکەش بە زەردەواڵەکان دەکرێت.
گیتێنز لە سەردەمی لاویدا یاریی بۆ چێڵسی کردووە، دواتر یاریی بۆ یانەکانی ریدینگ و مانچێستەر سیتی کرد، پاشان لە هاوینی ساڵی 2020 لە تیمی لاوانی مان سیتییەوە پەیوەندی بە تیمی لاوانی دۆرتموندەوە کرد.
ئەستێرە ئینگلیزییەکە لە وەرزی رابردوودا 48 یاریی بۆ زەردەواڵەکان لە سەرجەم پاڵەوانیەتییەکاندا کرد. خاوەنی 12 گۆڵ و پێنج ئەسیستە.