بازاڕی گواستنه‌وه‌عێراقگرنگترین

تایبەت بە یاریگا؛ زاخۆ گرێبەستی ئەستێرەیەکی یانەکەی نوێکردەوە

Yariga App

یاریگا –

زاخۆ گرێبەستی عەلی کازم گۆڵپارێزی یانەکەی بۆ وەرزی داهاتوو نوێکردەوە.

تۆڕی وەرزشی یاریگا زانیویەتی، ئەمڕۆ عەلی کازم گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی زاخۆ نوێکردەوە و ئەو گۆڵپارێزە وەرزی داهاتووش لە یانەی زاخۆ دەمێنێتەوە و گرێبەستەکەی تاوەکو هاوینی 2026 نوێکردەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە (5ـی یۆلیۆ/تەممووزی 2025) عەلی کازم لە بارەگای یانەی زاخۆ لەگەڵ بەرپرسانی یانەکەی گفتوگۆی لەبارەی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی کردووە و هەردوولا لەسەر درێژکردنەوەی گرێبەستەکەیان رێککەوتوون، لەکاتێکدا لەم هاوینە یانەکانی زەوڕا و دهۆک چاویان لە گواستنەوەی ئەو گۆڵپارێزە بوو.

گۆڵپارێزە 27 ساڵانەکە هاوینی 2023 لە یانەی نەفتی وەسەتەوە پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی زاخۆ کرد، ئەم وەرزە بە درێسی یانەکەی لە جام و خولی ئەستێرەکانی عێراق لە 38 یاری 18 کلین شیتی تۆمارکرد و تەنیا 25 گۆڵی لێکرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button