گرنگترینمۆندیالی یانەکان

تەواو؛ چارەنووسی ئێمباپێ بۆ یاریی بۆڕووسیا دۆرتموند یەکلایی بووەوە

Yariga App

یاریگا –

ئەمشەو لە یاریی بەرامبەر بۆڕووسیا دۆرتموند، کیلیان ئێمباپێ یەدەک دەبێت و گۆنزالۆ گارسیا سەرەکی دەبێت.

رۆژنامەی مارکا ـی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، چابی ئاڵۆنسۆ راهێنەری ریال مەدرید بڕیاریداوە بۆ یاریی بەرامبەر بۆڕووسیا دۆرتموند لە چارەکی کۆتایی مۆندیالی یانەکان، کیلیان ئێمباپێ هێرشبەری فەڕەنسی لەسەر کورسی یەدەک بێت و گۆنزالۆ گارسیا سەرەکی بێت.

ئێمباپێ بەهۆی نەخۆشکەوتنی نەیتوانی لە سێ یارییەکەی قۆناخی کۆمەڵەکان ئامادە بێت و لە قۆناخی 16 لە یارییبەرامبەر یوڤێنتوس یەدەک بوو، تەنیا 22 خولەک بەشداریی یارییەکەی کرد، بەڵام گۆنزالۆ گارسیا لە هەر چوار یارییەکەی یانەکەی لە مۆندیالی یانەکان سەرەکی بووە، لە 293 خولەک سێ گۆڵ و ئەسیستێکی کردووە.

ئەمشەو کاتژمێر 11:00 لە چارەکی کۆتایی مۆندیالی یانەکان، ریال مەدریدی ئیسپانی و بۆڕووسیا دۆرتموندی ئەڵمانی بەیەک دەگەن، ئەگەر جود بێڵینگهام یان ڤینیسیوس جونیۆر لەو یارییە کارتی زەرد وەربگرن لە یاریی پێش کۆتایی بێبەش دەبن ئەگەر سەربکەون.

ئەمشەو ئێمباپێ بەرامبەر بۆڕووسیا دۆرتموند یاریی دەکات؟

بابەتی زیاتر

Back to top button