جگە لە دیاز و راشفۆرد: بارسێلۆنا بژاردەی سێیەمی بۆ شوێنگرەوەی نیکۆ ویڵیامس دەستنیشان کردووە

یاریگا –
دوای ئه‌وه‌ی نیكۆ ویلیامس گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی نوێكرده‌وه یانه‌كه‌ی یانەی بارسێلۆنا بەدوای یاریزانێکی باڵدا دەگەڕێت بۆ بەهێزکردنی پێکهاتەکەی بۆ وەرزی داهاتوودا.
رۆژنامه‌ی سپۆرتی كاتالۆنی بڵاویكردووته‌وه، بارسا دۆسیەی لویس دیاز و ڕاشفۆردی دووبارە کردووەتەوە. یەکێکی تر لەو ناوانەی کە بارسا ئارەزووی گواستنه‌وه‌ی دەکات، ڕافائێل لیاوی یاریزانی میلانە، و یانەکە ئێستا مەرجەکانی گواستنەوەکەی دەزانێت، هه‌وڵده‌دات یه‌م بژارده‌ی گواستنه‌وه‌ی یاریزانه پۆرتوگالیه‌كه بێت.
💰 El Barça conoce el precio de Rafa Leao
⚡️ Otro extremo del que están informados en el club blaugrana
✍️ L. Miguelsanzhttps://t.co/a9VaGApmUe
— Diario SPORT (@sport) July 5, 2025
رۆژنامه‌كه باسی له‌وه‌شكردووه، بژاردەی گواستنەوەی لیاو، کە هاوینی ڕابردوو گفتوگۆی لەسەر کراوە، لە ڕێگەی جۆرج مێندێسەوە خراوەتە سەر مێز، کە هەرچەندە بریکاری فەرمی نییە، بەڵام کاریگەری لەسەر یاریزانەکە هەیە و پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ میلان هەیە.
هه‌وره‌ها سپۆرت رایگه‌یاندووه، بڕی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی ڕافائێل لیاو 150 ملیۆن یۆرۆیە، بەڵام یانە ئیتاڵییەکە ئامادەیە بە نزیکەی 70 ملیۆن یۆرۆی جێگیر و بڕێک گۆڕاو بیفرۆشێت.
لیاو لە ڕووی توانا تاكتیكه‌وه لێکچوونێكی زۆری له‌گه‌ڵ نیکۆ ویلیامز هەیە، هەرچەندە نرخی گواستنەوەکەی لەوانەیە لە لویس دیاز و بەتایبەتی لە ڕاشفۆرد زیاتر بێت و خاڵی بەهێزی لیاو تەمەنیەتی و ئەو هەستەیە کە یاریزانێکە داهاتوویەکی گەشی لەپێشە و توانای پێشکەوتنی زۆری هەیە.
لیاو وەرزی ڕابردوو ئاستێکی ناجێگیری له‌گه‌ڵ میلان پێشكه‌ش كرد، هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه بوو لەگەڵ ڕاهێنەرەکانی میلان کێشەی هەبووە، ئەو ئارەزووی ئەوە دەکات گرێبەست لەگەڵ بارسا واژۆ بکات.
جگه له بارسێڵۆنا یانه‌ی بایرن میونشنیش لەم هاوینەدا گفتوگۆی لەسەر گواستنەوەی لیاو کردووه، له سعودیه‌ش یاریزانه‌كه گرنگی زۆری پێده‌درێت بۆیه ئه‌گه‌ر بارسا خێرانه‌كات له دانوستاندنه‌كان له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كه له‌وانه‌یه ئه‌م یاریزانه‌شی هاوشێوه‌ی نیكۆ له ده‌ست بچێت.