ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌سعوودیەگرنگترین

لەسەر داوای کریستیانۆ رۆناڵدۆ؛ نەسڕ کاخەزی سپی دەخاتە بەردەستی یاریزانێکی ریال مەدرید

یانەی نەسڕی سعووی ئۆفەرێکی خەیاڵی پێشکەشی رۆدریگۆ دەکات

Yariga App

یاریگا –

یانەی نەسڕی سعوودی یەکەم هەوڵی بۆ گواستنەوەی رۆدریگۆ هاویشت، لەسەر داوای کریستیانۆ رۆناڵدۆ کاخەزی سپی دەخەنە بەردەستی هێرشبەرە بەڕازیلییەکەی یانەی ریال مەدرید.

ساشا تاڤۆلیێری رۆژنامەنووسی بەلجیکی لە کەناڵی سکای سپۆرتس ـی بەریتانی ئاشکرایکردووە، یانەی نەسڕی سعوودی یەکەم هەنگاوی کرداری بۆ گواستنەوەی رۆدریگۆ هاویشتووە و پەیوەندی بەو یاریزانە بەڕازیلییە کردووە بۆ ئەوەی بیگوازێتەوە ریزەکانی.

سکای سپۆرتس ئاشکرایکردووە، رۆدریگۆ یەکەم یاریزانە کریستیانۆ رۆناڵدۆ داوایکردووە لەم هاوینە بگوازرێتەوە ریزەکانی یانەی نەسڕ، هەربۆیە یانە سعوودییەکە کاخەزی سپی خستووەتە بەردەستی ئەو هێرشبەرەی ریال مەدرید، بەڵام رۆدریگۆ مانەوەی لە ریال مەدرید یان چوونی بۆ یانەیەکی پرێمەرلیگ لەپێشینەی کارەکانیەتی.

نەسڕ بڕی ئۆفەرەکەی دەستنیشان نەکردووە و نرخی ئۆفەرەکەی بێ سنوورە، بەڵام رۆدریگۆ بە نەسڕی راگەیاندووە، ئەگەر بیەوێت بڕوات، لە پێشینەی کارەکانی یانەکانی پرێمەرلیگ دەبێت. سەرنجی بە پلەی یەکەم لەسەر لایەنی وەرزشی خۆیەتی و هێشتا نایەوێت دەرگا بەڕووی سعودیەدا بکاتەوە. یاریزانە بەڕازیلییەکە دڵنیایە لەوەی کە لە سەردەمی چابی ئاڵۆنسۆدا دەرفەتی زیاتری یاریکردنی پێدەدرێت.

یانە سعوودییەکە بەره شێوەیەک بێت رۆدریگۆیان دەوێت و تەنانەت ئەگەر لە پێشینەی ئۆفەرەکانی ئێستای ئەویش نەبێت، ئەم هاوینە هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ ئەوەی ئۆفەرێک پێشکەشی ئەستێرە بەڕازیلیەکە بکەن کە نەتوانێت رەتی بکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button