
یاریگا –
یانەی موسڵ دوای 18 ساڵ گەڕایەوە خولی ئەستێرەکانی عێراق، لە ئێستاوە مشت‌ومڕ لەبارەی یاریگای ئەو یانەیە لە وەرزی داهاتووی خولی ئەستێرەکانی عێراق دەکرێت، چونکە هێشتا یاریگایەکەی تەواو نەبووە و کارەکانی وەستاون، دەبێت لە یاریگایەک یارییەکانی بکات تەواوی مەرج و خەسڵەتە نێودەوڵەتییەکانی تێدا بێت.
یانەی موسڵ لە خولی نایابی عێراق لە یاریگای ئاکرێ یارییەکانی دەکرد و دەنگۆی ئەوە هەیە وەرزی داهاتوو لە یاریگای دهۆک میوانداریی یانەکانی خولی ئەستێرەکانی عێراق بکات، بەڵام عەبدولقادر دەخیل پارێزگاری موسڵ لە لێدوانێکی بۆ بەرنامەی ستۆدیۆی مەڵاعب لە کەناڵی دجله دەڵێت :’ده‌مانه‌وێت له خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق یانه‌ی موسڵ یارییه‌كانی له یاریگای زانكۆ بكات، چونكه موسڵ پێگه‌یه‌كی فراوانی جه‌ماوه‌ری هه‌یه و ده‌مانه‌وێت هانده‌ران لە شاری خۆیان پاڵپشتی یانه‌كه‌بن’.
هه‌روه‌ها پارێزگاری موسڵ، بۆ كه‌ناڵی نه‌ینه‌واش رایگه‌یاندووە، یاریگای زانكۆ ده‌كه‌نه یاریگای سه‌ره‌كی یانه‌كه و نۆژه‌نی ده‌كه‌نه‌وه كورسی زیاتری بۆ داده‌نرێت و هه‌روه‌ها چیمه‌نی یاریگاكه‌ش له چیمه‌نی ده‌ستكرده‌وه ده‌گۆڕن بۆ چیمه‌نی سرووشتی، ئامادەکاریی تەواویش دەکەن بۆ ئەوەی بتوانرێت ئامێر و کامێراکانی سیستەمی ڤار لەناو یاریگا ببەسترێن، بۆ ئەوەی موسڵ بتوانێت لە یاریگای خۆی یاریی بکات.
پاریزگاری موسڵ باسی له‌وه‌شكردووە، بۆ وه‌رزی نوێی خولی ئه‌ستڕه‌كانی عێراق یانه‌ی موسڵ بودجه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ دابین ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت ركابه‌ری یانه گه‌وره‌كانی بەغدا بكات.
یانەی موسڵ وەرزی 2023/2024 پلەی یەکەمی لە خولی پلە یەکی عێراق بەدەستهێنا و گەیشتە ریزی یانە نایابەکان، ئەم وەرزەش لە خولی نایابی عێراق پلەی یەکەمی بەدەستهێنا و وەرزی داهاتوو لە خولی ئەستێرەکانی عێراق یاریی دەکات.