ئینگلتەراگرنگترین

وەفادارترین هاوڕێ؛ روبن نێڤێس لەپێناوی ئامادەبوونی لە رێوڕەسمی ناشتنی دیۆگۆ جۆتا نەخەوتووە

Yariga App

یاریگا –

رۆبن نێڤێس ئەستێرەی پۆرتوگاڵی یانەی هیلالی سعوودی لەپێناوی ئامادەبوونی لە رێوڕەسمی ناشتنی دیۆگۆ جۆتای هاوڕێی، لە ئەمریکاوە گەڕاوەتەوە و پۆرتوگاڵ و دوێنێ شەوی لەناو فڕۆکە بەسەر بردووە.

روبن نێڤێس کە نزیکترین هاوڕێی دیۆگۆ جۆتا هێرشبەری کۆچکردووی یانەی لیڤەرپوول بوو، پێشتر بەیەکەوە لە ریزەکانی وۆڵڤەرهامتنی ئینگلیزی یارییان دەکرد، دوێنێ شەو لە ئەمریکا بەشداریی یاریی هیلال و فلومینێنسی کرد، کە لە قۆناخی چارەکی کۆتایی مۆندیالی یانەکان بەیەکگەیشتن.

نێڤێس دوای یارییەکە یەکسەر بە فڕۆکە گەشتی پۆرتوگاڵی کردووە، زیاتر لە 7 کاتژمێر و 45 خولەک لەناو فڕۆکە بووە تاوەکو گەیشتووەتە پۆرتوگاڵ، چونکە بە کەمتر لە 10 کاتژمێر دوای یارییەکە ریوڕەسمی ناشتنی تەرمی دیۆگۆ جۆتا لە پۆرتوگاڵ دەستیپێکرد، ئەو یاریزانە پۆرتوگاڵییە هەرخۆی تابووتی دیۆگۆ جۆتای بەرەو گۆڕستان بەڕێکرد و وێنەکانی لە سۆشیاڵ میدیا بووەتە ترێند.

جگە لە نێڤێس، جواو کانسێلۆ بەرگریکاری پۆرتوگاڵی یانەی هیلالیش هەمان رێگای بڕیوە و ئەویش یاوەریی نێڤێسی کردووە و لە رێوڕەسمەکە ئامادەیە.

ڤیرجیل ڤان دایک کاپتنی لیڤەرپوول و چەندان یاریزان و کەسایەتی وەرزشی بەناوبانگی ئینگلتەرا و پۆرتوگاڵ لە رێوڕەسمەکە ئامادەبوون، بەڵام محەمەد سەڵاح و کریستیانۆ رۆناڵدۆ لەو رێوڕەسمە نەبینران.

Image

Image

Like Neves, Cancelo also played in the Club World Cup for Al-Hilal in the USA last night

Joao Cancelo, who also played with Jota for Portugal, was seen arriving in Gondomar

بابەتی زیاتر

Back to top button