
یاریگا –
مانچێستەر یونایتد بەفەرمی گواستنەوەی دیێگۆ لیۆن بەرگریکاری پاراگوایی بەرامبەر 7 ملیۆن پاوەند بۆ ریزەکانی راگەیاند.
یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی گرێبەستی دیێگۆ لیۆن بەرگریکاری چەپی پاراگوایی لە یانەی سیرۆ پۆرتێنۆی پاراگوایی راگەیاند، کە ئەو بەرگریکارە 18 ساڵانە دوای ماتیوس کونیا دەبێتە دووەم گرێبەستی ئەم هاوینەی شەیتانە سوورەکان.
We are delighted to announce the signing of defender Diego Leon, subject to registration.
Welcome to United! 🇵🇾❤️🔥
— Manchester United (@ManUtd) July 5, 2025
یانەی مانچێستەر یونایتدـی ئینگلیزی رایگەیاندووە، دیێگۆ لیۆن 18 ساڵان پەیوەندی بە ریزەکانی یانەکەیان دەکات و لە تیپی یەکەم یاریی دەکات، کە لەگەڵ یانە پاراگواییەکە لە 33 یاری 4 گۆڵی کردووە.
لیۆن کە لە بۆرسەی یاریزانان بەهایەکەی 4 ملیۆن یۆرۆیە، لە هەڵبژاردەی ژێر 20 ساڵانی پاراگوای خاوەنی 9 یاری و گۆڵێکە، کە هەر لە یانەی سێرۆ پۆرتێنۆی پاراگوایی پێگەیشتووە.