ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

دوای مانەوەی نیکۆ ویڵیامس؛ پلانی بارسێلۆنا لە مێرکاتۆی هاوینە چییە؟

بارسێلۆنا دوو پلانی لە مێرکاتۆی ئەم هاوینە داناوە

Yariga App

یاریگا –

دوای ئەوەی نیکۆ ویڵیامس بەفەرمی گرێبەستەکەی تاوەکو 2035 لەگەڵ ئاتلێتیک بیلباو نوێکردەوە، بارسێلۆنا دوو پلانی داناوە بۆ ئەوەی لە مێرکاتۆی ئەم هاوینە لەدوای شکستهێنانی لە گواستنەوەی نیکۆ ویڵیامس کاری پێبکات.

رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە، دوای ئەوەی لەناکاو نیکۆ ویڵیامس گرێبەستەکەی لەگەڵ ئاتلێتیک بیلباو نوێکردەوە، ئێستا بارسێلۆنا دوو بژاردەی هەیە، پلانی A و B داناوە، هەوڵی گواستنەوەی لویس دیاز دەدات، ئەگەر سەرکەوتوو نەبوو هەوڵی گواستنەوەی مارکۆس راشفۆرد دەدات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامە کەتەلۆنییەکە، بارسێلۆنا لەگەڵ لیڤەرپوول لەبارەی لویس دیاز هێرشبەری کۆڵۆمبی دەست بە دانوستاندن دەکات، بەڵام ئەگەر لەو هەوڵەشی شکستیهێنا، کە لەوانەیە بەرزی نرخی یاریزانە کۆڵۆمبییەکە و مردنی دیۆگۆ جۆتا ببێتە بەربەست لە بەردەم گرێبەستەکە، ئەوا بارسا بیر لە گواستنەوەی مارکۆس راشفۆرد دەکاتەوە، هەوڵ دەدات ئەو یاریزانەی مانچێستەر یونایتد بە خواستن بگوازێتەوە.

LAS PORTADAS

لەلایەکی دیکە رۆژنامەی سپۆرت ـی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە، دوای ئەوەی نیکۆ ویڵیامس گرێبەستەکەی تا ساڵی 2035 لەگەڵ ئاتلێتیک بیلباو نوێکردەوە، ئێستا لەناو ماڵی بارسێلۆنا هەمووان هەست بە بێ هیوایی دەکەن، بەڵام لە هەمان کاتدا بیر لە پلانی بی دەکەنەوە.

رۆژنامەی سپۆرت ئاشکرایکردووە، بارسێلۆنا لویس دیاز و مارکۆس راشفۆردی وەکو جێگرەوەی نیکۆ ویڵیامس دەستنیشانکردووە، بەڵام هێشتا دیار نییە بارسا دەتوانێت کامیان بگوازێتەوە ریزەکانی.

Esta es la portada de SPORT de hoy sábado, 5 de julio de 2025

بابەتی زیاتر

Back to top button