ئیسپانیائینگلتەراتێنس

ئالکاراز کێ بە باشترین یاریزانی تێنس دەزانێت و دەربارەی جۆکۆڤیچ چی دەڵێت؟

تێگەیشتووترین یاریزانی تێنس...

Yariga App

یاریگا –

کارلۆس ئالکارازی پاڵەوانی ئیسپانی، چەند نهێنیەکی سەبارەت بە جۆکۆڤیچ ئاشکرا کرد.

لە 14ی تەمموزی 2024 کارلۆس ئەلکاراز لە یاری کۆتایی پاڵەوانێتی کراوەی بەریتانی لە نۆڤاک جۆکۆڤیچی بردەوە و دووەم نازناوی ویمبڵدۆنی بەدەستهێنا. ئێستا دوای ساڵێک، تێنس دەتوانێت جارێکی دیکە دووبارە لە یاری کۆتاییدا کۆیان بکاتەوە.

دوای دوایین یاری مورسیەکان بەرامبەر ستراف، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا پرسیار لە ئالکاراز کرا کام لەو یاریزانانەی کە ناسیویەتی زۆرترین تێگەیشتنیان لە تێنس هەیە و کێ زیرەکترینە لە نێوانیاندا لە وەڵامدا گوتی:

پێموایە نۆڤاک جۆکۆڤیچ زیرەکترین یاریزانە، بێ گومان نۆڤاک زۆرترین زانیاری لەسەر تێنس هەیە، بەو هەموو ئەزموونەی لە یاریگای تێنس و بینینی چەندین پاڵەوانێتی بەدرێژایی ژیانی وەرزشی، پێموایە ئەو کەسەیە کە زۆرترین زانیاری لەسەر وەرزشەکە هەیە.

هەروەها ئالکاراز باسی پەیوەندییەکەی لەگەڵ “نۆڤاک” و ئەو گفتوگۆیانەی کە دەیکەن کرد و گوتی:

زۆرجار قسەم لەگەڵ نۆڤاک کردووە، سەیری یارییەکانیم کردووە، لەگەڵیدا مەشقم کردووە، هەندێکجار سەیری مەشقەکانیم کردووە. بەڵام کاتێک دادەنیشین هەرگیز باسی تێنسمان نەکردووە، باسی یارییەکان، باسی هیچ شتێکی دیکەمان نەکردووە. ئەگەر راستگۆ بم، پێم باشە باسی شتەکانی دیکەی لەگەڵ بکەم، دەربارەی ژیان، نەک باسی تێنس.

ئالکاراز و جۆکۆڤیچ پێش ویمبڵدۆن پێکەوە مەشق و rاهێنانیان کرد و بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە ئەو دووانە لە لایەنی بەرامبەری rیزبەندییەکەدان، پێدەچێت سێیەم یاری کۆتایی لەسەریەک لە نێوان ئەو دووانەدا بکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button