گرنگترینمۆندیالی یانەکان

ئەمشەو ئێمباپێ بەرامبەر بۆڕووسیا دۆرتموند یاریی دەکات؟

ئاڵۆنسۆ: رۆژ لەدوای رۆژ تەندرووستیی ئێمباپێ باشترە

Yariga App

یاریگا –

لەبارەی ئامادەبوونی ئێمباپێ بۆ یارییەکەی بۆڕووسیا دۆرتموند بۆچوون و زانیاری جیاوازن لەنێو میدیاکانی ئیسپانیا هەن، بەشێکیان دەڵێن هێرشبەرە فەڕەنسییەکە تەواو ئامادەیە و سەرەکی دەبێت، بەشێکیشیان دەڵێن ٪100 ئامادە نییە.

گەرچی رادیۆی کادێنا کۆپێی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، کیلیان ئێمباپێ ٪100 بۆ یاریی بۆڕووسیا دۆرتموند ئامادە نییە و سەرەکیبوونی لە یارییەکەی ئەمشەو مسۆگەر نییە، بەڵام رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ناوی ئێمباپێی لە پێکهاتەی پێشبینیکراوی یارییەکە داناوە، بەڵام ئەو رۆژنامە مەدریدییەش ٪100 لە سەرەکیبوونی کیلیان دڵنیا نییە.

Image

بەگوێرەی پێکهاتەی پێشبینیکراوی رۆژنامەی ئاس، ئەمشەو چابی ئاڵۆنسۆ بە پلانی 3-5-2 یاریی دەکات، لە هێلی هێرشبردن ڤینیسیوس جونیۆر لەگەڵ کیلیان ئێمباپێ یان گۆنزالۆ گارسیا یاریی دەکەن.

چابی ئاڵۆنسۆ راهێنەری ریال مەدرید لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یارییەکە لەبارەی ئامادەبوونی ئێمباپێ گوتی :’ئێمباپێ دۆخی باشترە و خەریکە بە تەواوەتی چاک دەبێتەوە، دواتر بڕیار دەدەین ئایا لە پێکهاتەی سەرەکی دەبێت یاخود نا، من نامەوێت لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی یاریزانەکانم بزانن یاریی دەکەن یان نا، بەڵکو پێشتر خۆم پێیان دەڵێم و دەبێت یەکەم کەس ئەوان بیزانن’.

پێکهاتەی پێشبینیکراوی ریال مەدرید بۆ یاریی بۆڕووسیا دۆرتموند
پێکهاتەی پێشبینیکراوی ریال مەدرید بۆ یاریی بۆڕووسیا دۆرتموند

ئێمباپێ بەهۆی نەخۆشکەوتنی نەیتوانی لە سێ یارییەکەی قۆناخی کۆمەڵەکان ئامادە بێت و لە قۆناخی 16 لە یارییبەرامبەر یوڤێنتوس یەدەک بوو، تەنیا 22 خولەک بەشداریی یارییەکەی کرد، بەڵام گۆنزالۆ گارسیا لە هەر چوار یارییەکەی یانەکەی لە مۆندیالی یانەکان سەرەکی بووە، لە 293 خولەک سێ گۆڵ و ئەسیستێکی کردووە.

ئەمشەو کاتژمێر 11:00 لە چارەکی کۆتایی مۆندیالی یانەکان، ریال مەدریدی ئیسپانی و بۆڕووسیا دۆرتموندی ئەڵمانی بەیەک دەگەن، ئەگەر جود بێڵینگهام یان ڤینیسیوس جونیۆر لەو یارییە کارتی زەرد وەربگرن لە یاریی پێش کۆتایی بێبەش دەبن ئەگەر سەربکەون.

بابەتی زیاتر

Back to top button