
یاریگا –
لە چەند رۆژی رابردوو یەکێک لە گەرمترین بابەتەکانی گواستنەوەی یاریزانان لە جیهانی تۆپی پێدا، بریتی بوو لە دانوستانەکانی نێوان یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی و یاریزانی لاوی بەهرەمەند نیکۆ ویلیامز بهڵام دواجار یاریزانهكه گرێبهستهكهی لهگهڵ یانهكهی نوێكردهوه.
ئەستێرەكهی ئاتلێتیک بلباو زۆر نزیك بوو له گرێبهستكردن لهگهڵ بارسێلۆنا و یاریكردن له یاریگای كامپ نو، بەڵام لە کۆتاییدا دانوستانەکان هەڵوەشانەوە و ویلیامز بڕیاریدا لەگەڵ یانەکەی بمێنێتەوە و گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە رۆژنامهی ماركاش ووردهكاری تێكچوونی گرێبهستهكه ئاشكرا دهكات.
ماركا رایگهیاندووه، ماوەی چەند رۆژێک بوو یانەی بارسێلۆنا و نوێنەرانی نیکۆ ویلیامز لە گفتوگۆدا بوون بۆ گەیشتن بە رێککەوتن، بارسێلۆنا بە پەرۆش بوو بۆ گواستنەوەی ویلیامز،ئهمهش بەهۆی تواناکانی لە باڵی هێرشبردن و تەمەنە بچووکەکەیەوە کە داهاتوویەکی گەشی دهبوو، لە لایەکی دیکەشەوە، نیکۆ ویلیامزیش حەزی لە پڕۆژەی بارسێلۆنا بوو و ئامادە بوو گوێ لە پێشنیازەکانیان بگرێت.
#LoMásLeído | Así se rompieron las negociaciones entre el Barça y Nico Williams https://t.co/P265uceK6G
— MARCA (@marca) July 5, 2025
هۆکاری سەرەکی هەڵوەشاندنەوەی دانوستانەکان
بەپێی زانیارییەکانی ماركا، خاڵی سەرەکیی ناکۆکی کە بووە هۆی هەڵوەشاندنەوەی دانوستانەکان، پەیوەندی بە توانای تۆمارکردنی یاریزانەکەوە هەبوو لەلایەن بارسێلۆناوە، نیکۆ ویلیامز داوای کردبوو کە بڕگەیەک لە گرێبەستەکەدا هەبێت کە تیایدا بارسێلۆنا گەرەنتی ناو تۆمارکردنی بداتێ، چەند رۆژێک پێش کۆتاییهاتنی وادەی گواستنەوە ئهگهر نهتوانرێت ناوی تۆماربكرێت رێگهی پێبدرێت یانهكه جێبهێڵیت، ئەم داوایە بۆ پاراستنی مافی یاریزانەکە بوو، چونکە نەیوهیستووە وەک چەند یاریزانێکی دیکە لە رابردوودا، بەهۆی کێشەی دارایی یانەی بارسێلۆناوە نەتوانێت ناوی تۆمار بکرێت و بەشداری یارییەکان بکات.
ماركا ئاماژهی بهوهكردووه، یانەی بارسێلۆنا، بەهۆی دۆخی دارایی و یاساکانی یاری خاوێن، نەیانتوانیوە ئەم گەرەنتییە بە نیکۆ ویلیامز بدات، ئەمەش وایکردووە کە دانوستانەکان بگەنە بنبەست و هەردوو لا نەتوانن بگەنە رێککەوتنێکی کۆتایی.
بڕیاری نیکۆ ویلیامز و نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی
دوای شکستی دانوستانەکانی لەگەڵ بارسێلۆنا، نیکۆ ویلیامز بڕیاریدا لە یانەی ئاتلێتیک بلباو بمێنێتەوە، ئەو گرێبەستێکی نوێی درێژخایەنی لەگەڵ یانەکەی واژۆ کرد کە تا ساڵی 2035 لهگهڵ یانهكه دەبێت، ئەم بڕیارە جێگەی دڵخۆشی هاندەرانی ئاتلێتیک بلباو بوو و نیشانەی دڵسۆزی یاریزانەکەیە بۆ یانەکەی کە لەوێ گەشەی کردووە نیشانداوه.
هەڵوەشاندنەوەی دانوستانەکانی نێوان بارسێلۆنا و نیکۆ ویلیامز جارێکی دیکە کێشە داراییەکانی یانەی بارسێلۆنا و کاریگەرییەکانی لەسەر بازاڕی گواستنەوە خستەوە ڕوو، لە کاتێکدا بارسێلۆنا یاریزانێکی بەهرەمەندی لەدەستدا.