گرنگترینمۆندیالی یانەکان

پریڤیوی یاریی پاریس سانجێرمان V بایرن میونشن؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ لە یاریی لووتكەی جامی جیهانی یانەكان و لە یارییەكی دیكەی قۆناخی چارەكی كۆتایی پاریس سانجێرمانی پاڵەوانی ئەوروپا و بایرن میونشن رووبەڕووی یەک دەبنەوە.

وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 19:00 بە كاتی كوردستان پاریس سانجێرمان لە یاریگای مێرسێدێس بێنز رووبەرووی بایرن میونشن ببێتەوە، لە میانی یارییەكانی قۆناخی چارەكی كۆتایی جامی جیهانی یانەكان.

پڕۆفایلی یاری

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

پاریس سانجێرمان لە قۆناخی شازدەی مۆندیالی یانەكان رووبەرووی ئینتەر مەیامی بوویەوە و یارییەكەشی بە چوار گۆڵی بێ وەڵام  لێبردەوە و خۆی گەیاندە قۆناخی چارەكی كۆتایی.

لە بەرامبەردا بایرن میونشن لە قۆناخی شازدەدا رووبەرووی فلامینگۆ بوویەوە و یارییەكەی بە چوار گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لێبردەوە و خۆی گەیاندە قۆناخی چارەكی كۆتایی.

پێشتر هەردوو یانە 14 جار رووبەڕووی یەک بوونەتەوە و لە هەشت یاریی بایرن براوە بووە و لە شەش یارییش پاریس براوە بووە.

كۆتا یاریی نێوانیان لە قۆناخی كۆمەڵەكانی چامپیۆنزلیگی وەرزی رابردوو بوو كە بایرن بە گۆڵێكی بێ وەڵام یارییەكەی لە پاریس بردەوە.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

پاریس سانجێرمان بە تەواوی یاریزانەكانیەوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی بایرن میونشن ئامادەیە.

بایرن میونشن بە بێ ئالفۆنسۆ دەیڤز و هیرۆكی ئیتۆ رووبەرووی پاریس دەبێتەوە.

پێکهاتەی پێشبینیکراوی پاریس سانجێرمان

دۆناروما

حەكیمی، ماركینیۆس، پاچۆ، مێندێس

نێڤێس، ڤیتینیا، رویز

كڤارا، دێمبێلێ، دۆوی

پێکهاتەی پێشبینیکراوی بایرن میونشن

نۆیەر

لایمەر، جۆناسان تا، ئوپامیكانۆ، ستانیشیچ

كیمیچ، گۆرێتزكا

ئۆلیس، موسیالا، كۆمان

كەین

بابەتی زیاتر

Back to top button