
یاریگا –
هەولێر لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر نەفتی بەسڕە شکستی هێنا و ئیڤان خالیدیش دەڵێت یارییەکی باشمان کرد.
لە دوا یاریی ئەم وەرزەی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق، هەولێر لە دەرەوەی یاریگای خۆی 4 _ 3 بە نەفتی بەسڕە دۆڕا، لەم یارییەدا هەولێر بە کەمترین یاریزانەوە گەشتی بەسڕەی کردبوو کە بە هۆکاری جیاواز 14 یاریزان لە یارییەکە بێبەش بوون.
لە دوای یارییەکەش ئیڤان خالید، کاپتنی هەولێر لەم یارییەدا دەبارەی شکستی تیپەکەیان رایگەیاند:
وێڕای کەمی ژمارەی یاریزانەکانمان توانیمان ئاستێکی باش پێشکەش بکەین و شایستەی شکست نەبووین، هەندێ هەڵەی بچوک لە یارییەکە وایکرد سێ خاڵەکە لە دەست بدەین، ئێمە بە ئەنجام پێشکەوتین بەڵام ئەزموون کەمی یاریزانەکان وایکرد نەتوانین پارێزگاری لە ئەنجامەکە بکەین، سوپاس بۆ خوا بە سەلامەت کۆتاییمان بەم وەرزەی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق هێنا.
کوڕانی قەڵا و منارە بە 15 سەرکەوتن و پێنج یەکسان بوون و 18 شکستی هەبوو، بە کۆکردنەوەی 50 خاڵ لە ریزبەندی 12 کۆتایی بە وەرزی 2024 _ 2025ـی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق هێنا،