ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئەستێرەیەک خەون بە پۆشینی درێسی بارسێلۆناوە دەبینێت

Yariga App

یاریگا –

ماركوس راشفۆرد، ئەستێرەی ئینگلیزی یانەی مانچێستەر یونایتد خەون بە پۆشینی درێسی بارسێلۆناوە دەبینێت.

راشفۆرد لە گواستنەوەكانی زستانەی رابردوودا بە خواستن پەیوەندی بە ئاستۆن ڤیلاوە كرد و لە دوای كۆتاییهاتنی ماوەی خواستنەكەی گەڕایەوە مانچێستەر یونایتد.

راشفۆرد نایەوێت بگەڕێتەوە ئەو یانەیە و دەیەوێت لە یانەیەكێ نوێ ئامادەكارییەكانی بۆ وەرزی نوێ دەستپێبكات.

تەواو؛ پێنج یاریزانی مانچێستەر یونایتد دەیانەوێت یانەكە جێبهێڵن

بە گوێرەی زانیارییەكانی كادێنا سێر، ماركوس راشفۆرد خەون بە پۆشینی درێسی بارسێلۆناوە دەبینێت و چاوەڕێی پەیوەندییەک لەو یانەیەوە دەكات.

 


راشفۆرد ئۆفەری لەلایەن یانەی دیكەوە بەدەستگەیشتووە بەڵام تاكۆتایی چاوەڕێی بارسێلۆنا دەكات.

بارسێلۆنا بیر لەوە دەكاتەوە راشفۆرد بە خواستن بگوازێتەوە و بژاردەی كڕینەوەی بە 40 ملیۆن یۆرۆ لە گرێبەستەكەدا زیاد بكات.

راشفۆرد لە کۆی 17 یاریی بۆ ئاستۆن ڤیلا، توانی 4 گۆڵ و 6 ئەسێست بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button