ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

یاریزانێکی بەڕازیلی بەفەرمی لە پرێمەرلیگەوە گەڕایەوە خولی بەڕازیلی

Yariga App

یاریگا –

فیلیپ کۆتینیۆ بەفەرمی بووە یاریزانی ڤاسکۆ دێ گامای بەڕازیلی و ریزەکانی ئاستۆن ڤیلای ئینگلیزی بەجێهێشت.

یانەی ئاستۆن ڤیلای ئینگلیزی رایگەیاندووە، لەگەڵ یانەی ڤاسکۆ دێ گامای بەڕازیلی رێککەوتین فیلیپ کۆتینیۆ لەو یانەیە بەردەوام بێت، کە وەرزی رابردوو بە خواستن لە ریزەکانی ئەو یانە بەڕازیلییە یاریی دەکرد.

کۆتینیۆ (33 ساڵان) کە لە بۆرسەی یاریزانان بەهایەکەی 4.5 ملیۆن یۆرۆیە، لەمەودوا درێسی ژمارە 10 لە ڤاسکۆ دێ گاما دەپۆشێت، کە وەرزی رابردوو بە درێسی ئەو یانەیە لە 26 یاری 5 گۆڵ و 3 ئەسیستی کرد.

ئەستێرەکەی پێشووی لیڤەرپوول و بایرن میونشن و بارسێلۆنا، لەگەڵ ئاستۆن ڤیلا لە 43 یاری 6 گۆڵ و 3 ئەسیستی کرد، پێشتر هەر لە ڤاسکۆ دێ گاما دەستی بە کاروانی وەرزشی خۆی کردبوو، لە یانەی منداڵی خۆی بەردەوام دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button