
یاریگا –
دەربارەی ئامادەبوونی یاریزانەکانیان بەرامبەر نەفتی بەسڕە بۆ یارییەکەی ئەمڕۆ، هەولێر راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
لە دوا گەڕی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق، هەولێر دەبێتە میوانی نەفتی بەسڕە، بە هۆکاری جیاواز بۆ ئەم یارییە کۆمەڵێک یاریزانی هەولێر ئامادە نابن، دەربارەی ئامادە نەبوونی سەرجەم یاریزانەکانیش هەولێر راگەیەنراوێکی بڵاوکردۆتەوە تیایدا هاتووە؛
پێكهاته‌ی یانه‌كه‌مان له قۆناخی دووه‌می خولی ئه‌ستێره‌كانی عێڕاق تا یاریی ئه‌مڕۆ ئه‌م یاریزانانه‌ی لێ جیا بۆته‌وه:
1- عه‌باس یاسین به هۆی پێكان.
2- هیلیۆ مۆنتێرۆ: كێشه‌ی دارایی به ره‌زامه‌ندیی یاریزان و ده‌سته‌ی كارگێڕی
3- هیگۆر ڤیدال: كێشه‌ی دارایی به ره‌زامه‌ندیی یاریزان و ده‌سته‌ی كارگێڕی
4- یوسف بن سۆده: كێشه‌ی دارایی به ره‌زامه‌ندیی یاریزان و ده‌سته‌ی كارگێڕی
5- رێبین سۆلاقا: كێشه‌ی دارایی. له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی كارگێڕی له گفتوگۆدان.
6- ئوسامه ره‌شید: كێشه‌ی دارایی. له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی كارگێڕی له گفتوگۆدان.
ئه‌و یاریزانانه‌ی له یاریی ئه‌مڕۆ له به‌رانبه‌ر نه‌فتی به‌سڕه دابڕاون:
1- هالیسۆن: ته‌واوبوونی گرێبه‌ست.
2- حه‌یده‌ر ئه‌حمه‌د: ته‌واوبوونی گرێبه‌ست.
3- فرانك سیدریك: ته‌واوبوونی گرێبه‌ست
4- هه‌ڵۆ فایه‌ق: پێكان.
5- شێركۆ كه‌ریم: پێكان.
6- مسته‌فا قابیل: پێكان.
7- نیاز محه‌مه‌د: كه‌ڵه‌كه‌بوونی كارته‌كان.
8- ره‌وا یوسف: دابڕان
بۆ یارییەکەی بەرامبەر نەفتی بەسڕە، هەولێر دوو یاریزانی لە تیپی لاوانەوە بانگهشتکردووە، هەولێر بە 50 خاڵ لە ریزبەندی 12ـەی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق دێت.