ئینگلتەرا

محەمەد سەڵاح پەیامێکی بڵاوکردەوە

Yariga App

یاریگا-

دواجار محەمەد سەڵاح هێرشبەری لیڤەرپوول پەیامێکی ماتەمینی بۆ کۆچی دوایی دیێگۆ جۆتا بڵاوکردەوە.

سەڵاح بە پۆستێکی ئینستاگرام دڵتەنگی خۆی بۆ ماڵئاوایی جۆتا راگەیاند:

” بەڕاستی نازانم چی بڵێم، تا دوێنێ هەرگیز بیرم لەوە نەدەکردەوە شتێک هەبێت بمترسێنێت لە گەڕانەوەم بۆ لیڤەرپوول دوای کۆتایی هاتنی پشووەکەم، هاوڕێ یاریزانەکانم دێن و دەڕۆن بەڵام نەک بەو شێوەیە، زۆر سەخت دەبێت قەبوڵ کردنی ئەوەی لە گەڕانەوەماندا دیێگۆ لەوێ نابێت، هاوسۆزی خۆم بۆ خێزان و منداڵەکانی هەروەها دایک و باوکی دەردەبڕم، ئەوانەی لە دیێگۆ و ئاندرێی برایەوە نزیکین پێویستیان بە پشتگیری زیاترە، هەرگیز لەبیرناکرێن. ”

بابەتی زیاتر

Back to top button