عێراقکوردستان

دوای نۆ یاریی دهۆک جارێکی دیکە گەڕایەوە رێچکەی سەرکەوتن

سلێمان رەمەزان دهۆکی رزگار کرد

Yariga App

یاریگا –

لە دوای نۆ یاریی بەبێ سەرکەوتن لە خولی ئەستێرەکانی عێڕاق، جارێکی دیکە دهۆک گەڕایەوە رێچکەی سەرکەوتن.

لە دوا یاریی ئەم وەرزەی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق، دهۆک لە دەرەوەی یاریگای خۆی 4 _ 2 لە کەرخی بردەوە، ئەم سەرکەوتنەی دهۆک لە دوای نۆ یاریی بە دەست هات و سلێمان رەمەزانی راهێنەر لە یەکەم یاریی لەگەڵ تیپەکە توانی دهۆک جارێکی دیکە بگەڕێنێتەوە رێچکەی سەرکەوتن.

سلێمان رەمەزان راهێنەری دهۆک دوای تەواو بوونی یارییەکە گوتی:

پێش ئەوەی یاریی مینا بکەین لە جامی عێڕاق سەرکەوتنێکی گرنگمان بەدەستهێنا، توانیمان یاریزانەکان زیاتر لە رووی دەروونیەوە ئامادە بکەین، ئەم سەرکەوتنە پاڵنەرێکی باش دەبێت تاوەکو جارێکی تر خۆمان رێکخەینەوە و لە جامی عێڕاق ئەنجامێکی باش بەدەست بهێنین، سوپاسی یاریزانەکانم دەکەم کە توانیان بجەنگن بۆ گەڕانەوە بۆ رێچکەی سەرکەوتن.

وێڕای بەدەستهێنانی سێ خاڵی یارییەکە، دهۆک بە 57 خاڵ لە ریزبەندی حەفتەم کۆتایی بەم وەرزەی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق هێنا، بەمەش هەڵۆکانی چیا وەرزی داهاتوو بەشداری پاڵەوانێتی دەرەکی ناکەن تەنها لە ئەگەری بوون بە پاڵەوانی جامی عێڕاق نەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button