بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

خەیاڵیی؛ ئۆفەری یانە سعوودیەکە بۆ مارتینێلی ئاشکراکرا

نزیکەی 13 ئەوەندەی ئەو نرخەی کە شەش ساڵ پێش ئێستا گواستیانەوە

Yariga App

یاریگا –

لە سعوودیەوە گابریێل مارتینێلی کراوەتە ئامانج و بڕە پارەیەکی زۆریشی بۆ تەرخانکراوە.

ماوەیەکە باس لە هاتنەپێشەوەی یانەی نەسڕ دەکرێت بۆ گواستنەوەی مارتینێلی کە وادیارە چیدیکە لە پلانە سەرەکیەکانی میكێل ئارتێتدا جێی نابێتەوە. هەر بۆیە گەنەرز چاوی لە گواستنەوەی یاریزانێکی ئاستبەرزە بۆ شوێنەکەی و بۆ ئەو مەبەستەش ئیچێربی ئیزێی لە کریستاڵ پاڵاس کردووەتە بژاردەیەکی بەهێز.

کریستاڵ پاڵاس بۆ یانەکانیتر؛ بە کەمتر لە نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی نایفرۆشین

بەگوێرەی نوێترین زانیاریی کە بێن جاکۆبسی رۆژنامەنووسی ناسراوی بەریتانی ئاشکرایکردووە، نەسڕ جیددیە لە پلانی گواستنەوەی گابریێل و لەو پێناوەشدا ئامادەیە بڕە پارەیەکی خەیاڵی بە یانە لەندنیەکە بدات.

جاکۆبس ئۆفەری یانە سعوودیەکەی زانیوە کە بڕەکەی خۆی دەدات لە 73 ملیۆن پاوەند.

دایریکردنی نرخی مارتینێلی لەلایەن نەسڕەوە رەنگە ئاماژەیەکی روونبێت کە سادیۆ مانێ بەرێدەکەن.

هەرچی تایبەتە بە ئارسیناڵەوە، بەو پارە زۆرەیەی سعوودیەکان دەیدەن بۆ نرخی یاریزانە 24 ساڵیەکەیان، دەتوانن بە ئاسانی بڕی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی ئیزێ بدەن کە کریستاڵ پاڵاس داوای دەکات.

کریستاڵ پاڵاس بۆ یانەکانیتر؛ بە کەمتر لە نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی نایفرۆشین

بۆ زانین، ئارسیناڵ هاوینی 2019 بە بڕی تەنها 6 ملیۆن پاوەند مارتینێلی لە یانەی ئیتوانای بەڕازیلی لە ناوچەی ساوپاڵۆ گواستەوە بۆ یاریگای ئیتیحاد. ئەو ئۆفەرەی ئێستا نەسڕ ئامادەی کردووە، بە نزیکەیی دەکاتە 13 ئەوەندەی نرخی گواستنەوەکەی لە بەڕازیلەوە بۆ لەندەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button