بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی؛ ئەیسی میلان گرێبەستێکی راگەیاند

Yariga App

یاریگا –

یانەی ئەیسی میلان جووڵەکانی مێرکاتۆی چالاککرد و گرێبەستێکی نوێی راگەیاند.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی فەرمی لە پێگەکانی خۆیانەوە، میلان گواستنەوەی ساموێلی ریچی راگەیاند.

وەک هاتووە، گواستنەوەی ناوەڕاستکارەکەی بەرگریی تا هاوینی 2029 دەبێت لەگەڵ بژاردەی ساڵێک درێژکردنەوەی.

ریچی تەمەنی 23 ساڵە و ماوەی سێ وەرز لەگەڵ تۆرینۆ 113 یاریی ئەنجادابوو کە تێیدا توانی 4 گۆڵ تۆمار بکات. لەسەر ئاستی هەڵبژاردەی نیشتیمانییش لەوەتەی هاوینی 2022 درێسی ئیتاڵیا دەپۆشێت و 10 یاریی بۆ وڵاتەکەی ئەنجامداوە.

فابریزۆ رۆمانۆ تێچووی گواستنەوەکەی ئاشکراکردووە و نووسیویەتی کە نرخی یاریزانەکە 25 ملیۆن یۆرۆ لەسەر خەزێنەکەی میلان کەوتووە.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button