بازاڕی گواستنه‌وه‌سعوودیەگرنگترین

تەواو؛ ئەستێرەیەک سعوودیە جێدەهێڵێت

Yariga App

یاریگا –

لە دوای ساڵێک پەیوەندیكردنی بە یانەی قادسیەی سعوودییەوە پیێر ئێمریک ئۆبامیانگ هێرشبەری گابۆنی ریزەكانی یانەكەی جێدەهێڵێت.

ئۆبامیانگ لە هاوینی 2024 لە ریزەكانی مارسیلیای فەڕەنسیەوە بە بەهای 9 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە قادسیەوە كرد.


بە گوێرەی زانیارییەكانی لیكیپ، پیێر ئێمریک ئۆبامیانگ لە دوای وەرزێک ریزەكانی قادسیە جێدەهێڵێت.

بە گوێرەی هەمان سەرچاوە، ئۆبامیانگ بەمزووانە دەبێتە یاریزانێكی ئازاد و بە رێككەوتنی نێوان هەردوولا گرێبەستی نێوانیان هەڵدەوەشێتەوە.

هێرشبەرە 36 ساڵانەكە لەگەڵ قادسیە بەشداری لە 36 یاریی كرد و توانی 21 گۆڵ بكات وسێ گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button