ئینگلتەراگرنگترین

ڤیدیۆی شوێنی رووداوەکەی دیۆگۆ جۆتا کە بووە هۆی ئەوەی خۆی و برایەکەی گیان لەدەست بدەن

Yariga App

یاریگا –

ڤیدیۆی شوێنی رووداوی هاتوچۆیەکەی دیۆگۆ جۆتا ئەستێرەی لاوی پۆرتوگاڵی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی بڵاوکرایەوە، کە بەهۆی ئەو رووداوە خۆی و برایەکەی گیانیان لەدەست دا.

جۆتا لە رووداوێکی هاتووچۆ لەسەر رێگەی A-52 لە شارۆچکەی پالاسیۆس دی سانابریا، باکووری رۆژئاوای ئیسپانیا و باکووری پۆرتوگال گیانی لەدەستداوە. شارەوانی پالاسیۆس دی سانابریا بڵاویکردووەتەوە، جۆتای تەمەن 28 ساڵ و ئاندرێی برای، 26 ساڵ گیانیان لەدەستداوە.

بەگوێرەی قسەی چەند شایەتحاڵێک کە پەیوەندییان بە فریاکەوتنی ئیسپانیا کردووە، کاتژمێر 12:40 بەکاتی مەدرید رووداوەکە روویداوە و دوای رووداوەکە، دەستبەجێ ئاگر لە ئۆتۆمبێلەکە بەرزبووەوە و ئەمەش هەوڵەکانی رزگارکردنی ئەستێرە پۆرتوگالییەکەی ئەستەم کرد.

Image

Image

بابەتی زیاتر

Back to top button