ئیسپانیاگرنگترینمۆندیالی یانەکان

ئالۆنسۆ دەبێتە مامۆستای ئێمباپێ، بۆ یارییەکەی دۆرتمۆند ئامادەیە؟

Yariga App

یاریگا –

کیلیان ئێمباپێ یەکەم یاری خۆی لە ژێر سەرپەرشتی چابی ئالۆنسۆی راهێنەردا كرد كاتێك له‌ یاریی به‌رامبه‌ر یۆڤێنتۆس له‌ قۆناخی شازده‌ به‌شداری كرد و یارییه‌كه‌یان به‌ تاكه‌ گۆلێك برده‌وه‌.

ئه‌ستێره‌ فه‌ڕه‌نسیه‌كه‌ به‌هۆی كێشه‌ی گه‌ده‌ی له‌ سه‌رجه‌م یارییه‌كانی قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی جامی جیهانی یانه‌كان به‌شداری نه‌كرد و ئه‌م نه‌خۆشیه‌ش وایكرد برێك له‌ كێشی دابه‌زێت.


ئێمباپێ لە میانی به‌شداریكردنی  لە کەمپی مەشقەکانی یانەی ریال مەدرید، وەک ئامادەکارییەک بۆ یارییەکەی بورۆسیا دۆرتمۆند لە قۆناخی چارەکی کۆتایی مۆندیال، ده‌ركه‌وت کە رێنمایی تاکەکەسی لە ئاڵۆنسۆ وەردەگرێت.


ئاڵۆنسۆ خۆی لەگەڵ ئێمباپێ بەشداری مەشق و ڕاهێنانەکانی کردووە و رێنمایی تاکەکەسی به‌ یاریزانه‌كه‌ ده‌دات، پاشان راهێنەرەکە لەگەڵ هاوڕێی پێشووی لۆکا مۆدریچ  ده‌چێته‌ لای مه‌شق و راهێنانی یاریزانه‌ یه‌ده‌گه‌كه‌كان.

تا ئێستا روون نییە کە ئایا ئێمباپێ بەرامبەر دۆرتمۆند له‌ پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی ده‌بێت یان وه‌ك یاریی رابردوو یاریزانی یه‌ده‌گ به‌شداری یارییه‌كه‌ ده‌كات، به‌ تایبه‌ت له‌ مۆندیالی یانه‌كان گۆنزالۆ گارسیای هێرشبەر ئاستێكی به‌رزی پێشكه‌ش كردووه‌ و سێ گۆڵی كردووه‌.

بابەتی زیاتر

Back to top button