
یاریگا –
فێدراسیۆنی تۆپی پێی نێودەوڵەتی ‘فیفا’ بیر لە رێکخستنەوەی مۆندیالی یانەکان دەکاتەوە.
مۆندیالی یانەکان بابەتی گەرمی تۆپی پێی ئەم هاوینەیە، جیانی ئینفانتینۆ، سەرۆکی فیفا زۆر هەوڵی سەرخستنی و رێکخستنەوەی پاڵەوانیەتییەکە دەدات.
جۆزێپ پێدرۆل، پێشکەشکاری بەرنامەی ئێل چیرینگیتۆ روونیکردووەتەوە، فیفا بیر لە گۆڕینی سیستمی مۆندیالی یانەکان دەکاتەوە.
ئینفانتینۆ دەیەوێت پاڵەوانیەتییەکە لە چوار ساڵ بکاتە دوو ساڵ. واتە دوو ساڵ جارێک، پاڵەوانیەتییەکە بکرێت.
هەرچەندە رەخنەی زۆر لە فیفا و رێکخستنی پاڵەوانیەتییەکە دەکرێت، چونکە ماوەی پشووی یاریزانان زۆر کەمبووەتەوە، ئەمساڵیش بۆ یەکەمجار بە فراوانی بەڕێوەچوو و 32 یانە بەشدارییان کردووە.