چاوەڕواننەکراو؛ پاڵەوانی داستانەکەی ئینتەر و بارسا بووەتە ئامانجی یانە کاتالوونیەکە

یاریگا –
فابریزۆ رۆمانۆ بۆمبێکی گەورە لەبارەی بازاڕەکانی گواستنەوە دەتەقێنێتەوە و نیازێکی یانەی بارسێلۆنا ئاشکرادەکات.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەو رۆژنامەنووسە ئیتاڵیە، بارسێلۆنا خواستی پیشانداوە بۆ گواستنەوەی دێنزێل دومفریسی ئەستێرەی یانەی ئینتەر میلان.
دومفریس کە لە بەرگری لای راست یاریی دەکات، یەکێکە لە باشترینەکانی ئێستای تۆپی پێ لەو پێگەیە و ئاستێکی ناوازە پێشکەش دەکات. تواناکانی ئەو ئەستێرە هۆڵەندیە بەتایبەت لە هەردوو یاریی بەرامبەر بارسا لە پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ گەیشتە لووتکە و هۆکارێکی سەرەکی بوو لەپشت سەرکەوتنی نێرازوری بەسەر کاتالوونیەکاندا. بەجۆرێک لە یاریی چووندا کە 3-3 کۆتایی هات، بە ئەسێستێک و دوو گۆڵ توانی ببێتە باشترین یاریزانی یارییەکە. لە یاریی گەڕانەوەشدا لە کۆی چوار گۆڵەکەی ئینتەر 2 ئەسێست لەلایەن دومفریسەوە بوو.
رۆمانۆ نووسیویەتی کە گرێبەستی یاریزانە 29 ساڵیەکە تا ناوەراستی ئەم مانگە دەخایەنێت. نرخی هەڵوەشاندنەوەکەشی تەنها 25 ملیۆن یۆرۆیە.
لە درێژەی وردەکارییەکاندا فابریزۆ ئەوەی خستووەتەڕوو کە بارسا هێشتا بەفەرمی ئۆفەری پێشکەش نەکردووە، بەڵام لەم چەند مانگەی دواییدا خواستی خۆی بۆ گواستنەوەی پیشانداوە.
🚨🇳🇱 Denzel Dumfries has €25m release clause into his contract at Inter, valid until mid July.
Understand Barcelona have been showing interest in the recent months but no formal proposal or official approach made. pic.twitter.com/ADm2XMKwQT
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) July 2, 2025