
یاریگا –
لە ژێر سەرپەرشتی سلێمان رەمەزانی راهێنەر، دهۆک لە دەرەوەی یاریگای خۆی لە دوا یاریی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق رووبەڕووی کەرخ دەبێتەوە.
پێنج شەممە ( 3ـی تەممووزی 2025 ) دهۆک لە یاریگای ئەحمەد رازی لە دوا یاریی ئەم وەرزەی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق بەرامبەر کەرخ یاریی دەکات، نۆ یارییە دهۆک سەرکەوتنی بەدەست نەهێناوە، یەکەم یارییە سلێمان رەمەزان سەرپەرشتی تیپەکە دەکات دوای دەستلەکارکێشانەوەی ئەمیر ئەزرەفشانی راهێنەر.
جگە لە پیتەر گۆرگیس و محەمەد سەعید کە بەشداری یارییەکە ناکەن، تەواوی یاریزانانی دهۆک بۆ یارییەکە ئامادە دەبن، دوای لادانی سزای لۆکاس مۆسێس و لۆکاس تۆرسی و مارلۆن سانتۆس لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی عێڕاقەوە دەتوانن بەشداری یارییەکە بکەن.
سلێمان رەمەزان سێیەم راهێنەرە تەنها لە قۆناخی دووەمی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق سەرپەرشتی تیپەکە دەکات، دهۆک 54 خاڵی هەیە لە ریزبەندی حەفتەم دێت و کەرخ بە 46 خاڵ لە ریزبەندی 14 دێت، لە قۆناخی 16ـەی جامی عێڕاقیش دهۆک لە 8ـی ئەم مانگە میوانداری مینا دەکات.