سعوودیەگرنگترین

یانەی هیلال بەفەرمی گواستنەوەی سێیەم گۆڵکاری مێژوویی نەسڕی راگەیاند

Yariga App

یاریگا –

یانەی هیلالە بەردەوامە لە زیاتر خۆ پڕچەککردنی بۆ وەرزی نوێ و ئەمجارەش گۆڵکارێکی لێهاتووی گواستەوە ریزەکانی.

ئاستە بەرزەکەی هیلال لە مۆندیالی یانەکان بە راهێنەرایەتی سیمۆنی ئینزاگی بووەتە مایەی ستایشی هەمووان بەتایبەت دوای ئەوەی لە قۆناخی کۆمەڵەکان لەگەڵ ریال مەدرید یەکسان و لە قۆناخی 16ی پاڵەوانێتیەکەش مانچێستەر سیتی کردەدەرەوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوێک لە پێگە فەرمییەکانی خۆیانەوە، شینپۆشەکانی سعوودیە گواستنەوەی عەبدولرەزاق حەمدەڵایان راگەیاند.

گواستنەوەی گۆڵکارە بەئەزموونەکە کە ئێستا تەمەنی 34 ساڵە، بەخواستنە. بەوەش بژاردەیەکی زیاتر خرایە بەردەست ئینزاگی بۆ رکابەرێتیکردن لەسەر نازناوەکان.

حەمدەڵای مەغریبی کە 15 ساڵە وەک یاریزانی پیشەگەر لە لاکێشەی سەوز دەرکەوتووە و ئەزموونێکی زۆری لە خولی سعوودیە و قەتەری هەیە، لە نێوان 2018-2021 درێسی نەسڕی پۆشی. لەو ماوەیەدا توانی 77 گۆڵ تۆماربکات و ببێتە سێیەم گۆڵکاری مێژووی یانەکە لە خولی سعوودی لەدوای ماجد عەبدەڵاو محەمەد ئەلسەهلاوی.

حەمدەڵا لە 2021-2024یش درێسی یانەی ئیتیحادی پۆشی و توانی ئاستە گۆڵکارییەکانی پیشانی رکابەرەکانی بدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button