گرنگترینمۆندیالی یانەکان

ساڤیچی ئەستێرەی هیلال دوای بردنەوە مێژووییەکەیان لە مان سیتی پەیامی خۆی نارد

Yariga App

یاریگا –

دوای ئەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ یانەی هیلال بەشێوەیەکی دراماتایکی 4-3 لە قۆناخی 16ی مۆندیالی یانەکان مانچێستەر سیتی کردەدەرەوە، سێرگی میلینکۆڤیچ ساڤیچی ئەستێرە یانە سعودیەکە پەیامێکی بە گوێی هەموواندا دا.

ماوەیەکە و بەتایبەت لەوەتەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ روویکردووەتەوە خولی سعودی کە بەدوای خۆیدا لێشاوێک لە ئەستێرەی ئەوروپا و جیهان رووی لە خولەکە کرد. بەڵام ئەوە شەقامی وەرزشی دابەشکردووە بەسەر دووبەرەی جیاوازدا کە بەرەیەکیان رۆناڵدۆ سەرکردایەتی دەکات بەوەی خولی سعودیە لە زۆر خولی جیهان و تەنانەت ئەوروپاش بەهێزترە. بەرەیەکیش پێی وایە ئەوان تەنها بە پارە خولەکەیان سەرپێخستووە.

ساڤیچ لەدوای یارییەکە وتی

با ئێساش ببینین بزانین لەدوای ئەم یارییانەش هەر رەخنە دەگرن. ئێمە پیشانماندان کە ئاستی خولەکەمان وەک ئەوە نییە کە ئەوان دەیڵێن.

ئەستێرە سڕبیەکەی هیلال لە میانی لێدوانەکەیدا تەنها بردنەوەکەی لە مان سیتی بە بەڵگەی بەهێزیی یانەکەی نەهێنایەوە، بەڵکوو ئاستی خۆیان وەسفکرد بەدرێژایی دەستپێکردنی پاڵەوانێتیەکە کە پێشتر لە قۆناخی کۆمەڵەکان لەگەڵ یانەکانی وەک ریال مەدرید و ساڵزبێرگ یەکسانبوونە و لە پاچووکاشیان بردووەتەوە

ئێمە لە یاریی ریال، لە یاری ساڵزبێرگ و پاچووکا هەر خۆمانمان سەلماند و ئەمشەویش. هیوادارم بەردەوامبین لەسەر ئەم رێچکەیە.

بۆ چارەکی کۆتایی هیلال رووبەڕووی فلومینێنزی بەڕازیلی دەبێتەوە کە ئەمەی دواتریان لەسەرپشتی ئینتەر میلان خۆی گەیاندە ئەو قۆناخە.

لێدوانەکەی ساڤیچ هاوکاتە لەگەڵ ئەو راستیەی کە بێرناردۆ سیلڤا باسی لە ئاستی یانەی هیلال چ وەک تیم و چ وەک تاک یاریزان کرد.

بێرناردۆ سیلڤا: زۆربەی ئەو تیمانەی لێمان دەبەنەوە هەر بەو شێوازەی هیلال یاریی دەکەن

 

بابەتی زیاتر

Back to top button