بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئارسیناڵ بەفەرمی ئۆفەری پێشکەشکرد بۆ گواستنەوەی ئەستێرەیەکی چێڵسی

Yariga App

یاریگا –

یانەی ئارسیناڵ چووەتە گفتوگۆی راستەوخۆ بۆ گواستنەوەی ئەستێرەیەکی چێڵسی.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فلۆریان پلێتنبێرگی رۆژنامەنووسی ناسراو لە تۆڕی هەواڵی سکای، ئارسیناڵ بەفەرمی ئۆفەری خۆی پێشکەشکردووە بۆ گواستنەوەی نۆنی مادویکێ.

ئەو رۆژنامەنووسە لە وردەکارییەکانیدا نووسیویەتی کە گفتوگۆیەکان دەستپێکردووە لەبارەی گواستنەوەی مادویکێ کە چاوەڕواندەکرێت ئەم هاوینە ستامفۆرد بریج جێبهێڵێت.

هەر بەپێی هەواڵەکەی پلیتنبێرگ، مادویکێ یەکێکە لەکۆی ئەو چەند یاریزانە ئاستبەرزەی کە ئارسیناڵ هەڵسەنگاندنیان بۆ دەکات بۆ باڵی راست. ئەوە لەکاتێکدایە یانە لەندەنییەکە هێشتا چاوەڕێی بارودۆخی رۆدریگۆی ئارسیناڵ دەکات کە بڕیار لە رۆیشتنی لە قەڵای سپی دەدات یاخود دەمێنێتەوە.

نەک تەنها باڵی چەپ، گەنەرز لە گەڕان و پشکنیندایە بۆ دۆزینەوەی یاریزانێکی ئاستبەرز بۆ باڵی راست کە ئێستا دەنگۆی رۆیشتنی گابریێل مارتنێلی لە هەرکاتێک بەهێزترە.

ئارسیناڵ لەپاڵ رۆدریگۆ ناوێکی دیکە بۆ لیستی گواستنەوەکانی زیادکرد

هەربۆیە تۆپچیەکان ناوی ئێبرێچی ئیزێی ئەستێرەی دیاری کریستاڵ پاڵاسیان بۆ لیستی کڕینەکانی زیادکردووە.

ئارسیناڵ لەپاڵ رۆدریگۆ ناوێکی دیکە بۆ لیستی گواستنەوەکانی زیادکرد

بابەتی زیاتر

Back to top button